تاريخ: ۱۴۰۲ سه شنبه ۲۴ مرداد ساعت ۱۶:۴۲ بازدید: 546      نظرات: 0      کد مطلب: 21690

کتێبی زانستیی "مێشک-زەین" بە زمانی کوردی بڵاو کرایەوە


کتێبی مێشک-زەین بە مژاری زانستی لە نووسینی پۆل تاگارد و بە وەرگێڕانی د. ئاران ئەمینی لە لایەن وەشانخانەی مادیار لە سنە چاپ و بڵاو کرایەوە.

 

بابەتی کتێبی مێشک-زەین شیکردنەوەی زەینە. ڕێبازی ئەو شیکردنەوەیە زانستییە.

 

ئەو بوارە زانستییەی کە شرۆڤەی زەین دەکات پێی دەگوترێت زانستی ناسینی. زانستی ناسینی بوارێکی نێوان-لقییە کە لە زانستی کۆمپیوتەر، زانستی دەماری، دەروونناسی، مرۆڤناسی، زمانناسی، فەلسەفە و تا ڕادەیەک لە ئابووریناسی و کۆمەڵناسی پێکدێت.

 

پۆل تاگارد نووسەری ئەم کتێبە لە کەسانی پێشەنگی بواری زانستی ناسینییە. هەوڵەکانی ئەو لە ئاراستەی یەکخستن و یەکپارچەکردنی بوارە پێکهێنەرەکانی زانستی ناسینین و لەم کتێبەشدا هەوڵ دەدات چوارچێوەیەکی یەکخراوی چەندئاستی بۆ شرۆڤەی زەینی مرۆڤ پێشکەش بکات.

 

لەم کتێبەدا ڕووبەڕووی چەندین پرسی زۆر سەرنجڕاکێش دەبینەوە، وەک ئەوەی کە چۆناوچۆن زەین لە دەرەوە زانیاری وەردەگرێت و وێنا یان خەیاڵ لە زەینی مرۆڤدا چۆن دروست دەبێت؟ چۆن چەمکەکان بە تایبەت چەمکە دەرهەستەکان لە زەینی مرۆڤدا دروست دەبن؟ ئایا هەست و سۆزەکانی ئێمە لە بەشی مەنتقیی زەینی ئێمە جودان؟ چۆن هەست و سۆزەکان لە مێشکدا پێکدێن؟ مێشکی مرۆڤ چۆن توانایی بەرهەمهێنانی زمان پەیدا دەکات؟ ئیرادەی ئازاد چییە؟ ئایا ئیرادەی مرۆڤ ئازادە یان نا؟ پەیوەندیی ئاگامەندی و مێشک چۆناوچۆنە؟ ئایا داهێنەری پێکهاتەیەکی هەیە و مێشک چۆن کردار و ڕەوتی داهێنەرانە ساز دەکات؟ خود چییە و بەشە پێکهێنەرەکانی لەناو زەیندا‌ چین؟/ مهر



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد