ڕۆمانی "ئاشک" واتا "ملت عشق" بەرهەمی ئیلیف شافاک، نووسەری بەناوبانگی تورکیا، لەلایەن نووسەرێکی مەهابادی کرایە کوردی.
ئاشک ساڵی ٢٠١٠ی دراوەتە بازاڕ و وەک پڕفرۆشترین کتێبی مێژووی تورکیا دەستنیشان دەکرێ کە تا ئێستا پتر لە ۵٠٠ جار لەچاپ دراوەتەوە.
چیرۆکی ئەو ڕۆمانە دەگەڕێتەوە سەر ژیان و بەسەرهاتی دوو کەسایەتیی ئەدەبی بە ناوەکانی شەمسی تەورێزی و مەولانای ڕومی لە سەدەی ٧ی کۆچی، هەروەها لە ڕاستای ئەو چیرۆکە، بەسەرهاتی ژنێکی ئەدیب باس دەکرێت کە لەگەڵ یەک پێوەندییان هەیە.
ئەو ڕۆمانە لەلایەن نووسەر، وەرگێڕ و لێکۆڵەری کورد، کامبیز ئیبراهیمزادە، ناسراو بە زەردەشت موکریانی هێنراوەتە سەر زمانی کوردی.
ئەم وەرگێڕانە لەژێر ناوی "نەتەوەی ئەوین" لەخۆگری ٧١۶ لاپەڕەیە و لەلایەن حەبیبوڵڵا سەلیمی، پێداچوونەوەی بۆ کراوە.هەروەها کاری دیزاینەکەی فواد ئەحمەدی کردوویەتی. چاپەمەنیی مێژووی مەهاباد، ئەرکی چاپی ئەم بەرهەمەی لە ئەستۆ بووە.
کامبیز ئیبراهیمزادە، ناسراو بە زەردەشت موکریانی ساڵی ١٣۴٩ی کۆچیی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی مەهابادی، لە شاری تاران لەدایک بووە و تا ئێستا ٣۵ بەرهەمی چاپکراوی لەبارەی زمان و وێژە، مێژوو، وەرگێڕان و... هەبووە. ناوبراو لە ئێستادا نیشتەجێی شاری مەهابادە.
بۆ بەدەستهێنانی ئەو کتێبە بە ٢٠ لەسەد داشکان، پێوەندی بەو ژمارەوە بگرن.
09149443858 سەید مەسعوود سەعیدی