تاريخ: ۱۴۰۲ يکشنبه ۱۵ مرداد ساعت ۲۲:۲۲ بازدید: 536      نظرات: 0      کد مطلب: 21645

نیری یەخسیری، بەرهەمی نوێی نووسەری مەهابادی لە لایەن چاپەمەنیی ڕاژە چاپ و بڵاو کرایەوە


کتێبی نیری یەخسیری " under the yoke" لە نووسینی ئیڤان ڤازۆڤ، یەکێک لە بەرهەمە بە‌نرخە‌کانی ئە‌دەبی وڵاتی بولغاریایە کە بە زیاتر لە سی زمانی زیندووی دونیا وەرگێڕدراوەتە‌وە... چیرۆکی نیری یەخسیری لە شارێکی چکۆلە لە ناوەندی بولغاریا بە نێوی بیالاچێراکۆوا ڕوو دەدات، نووسەر لەو شاهکارەی خۆی‌دا ژیانی نەتەوەی بولغار لە سەردەمێکی تایبەتی مێژوویی، واتە لەو کاتەی‌دا کە خەریکە لە ژێر دەسەڵاتی داگیرکە‌ری پێنج‌‌سەد ساڵەی تورکەکانی عوسمانی ڕزگار دەبن، بە شێوەیەکی سرنج‌ڕاکێش دەگێڕێتەوە. نیری یەخسیری بە‌سە‌رهاتی خۆڕاگری و خەباتی نەتەوەیەکە بۆ ڕزگاری و دەستەبەرکردنی ئازادی و سەربەخۆیی...

نەبەز جەهانگیرپوور بۆ وەرگێڕانی ئە‌م کتێبە بە زمانی کوردی، لە سەرچاوە فارسییەکە‌ی "در زیر یوغ" وەرگێڕدراوی «محە‌ممە‌د قازی» کەڵکی وەرگرتووە.

نیری یە‌خسیری پێکهاتوو لە چە‌ندین تابڵۆی تڕاژێدی، ئە‌وین و خۆشەویستی و ژیانی ژێرچە‌پۆکە‌یی و دیلی و یە‌خسیری و هە‌روەها ڕەنگدانە‌وەی بیروباوەڕی نە‌تە‌وەیە‌کی ئازادیخواز و باوەڕمە‌ند بە هێزی ڕاپە‌ڕینە.


کتێبی نیری یەخسیری لە دوو بەرگ‌ و سەرجەم لە ٨۵۴ لاپەڕە و لە قەوارەی ڕووقعی‌دا لە لایان بڵاوگەی ڕاژە چاپ و بڵاو کرایەوە. نیری یەخسیری سێهەمین بەرهەمی وەرگێڕی مەهابادی نەبەز جەهانگیرپوورە.



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد