تاريخ: ۱۴۰۲ جمعه ۱۳ مرداد ساعت ۰:۵۱ بازدید: 683      نظرات: 0      کد مطلب: 21636

ڕەفیق حیلمی سێ کووچکەی سیاسەت، مێژوونووسی و ئەدەبیات


 "ڕەفیق کوڕی ساڵح کوڕی عەبدوڵڵا" ناسراو بە "ڕەفیق حیلمی" سیاسەتمەدار و مێژوونووس و شاعیری کوردە کە لە ساڵی ١٨٩٨ی زایینی لە شاری کەرکووک لە دایک بووە.

 
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لەکەرکووکوسلێمانیو ئامادەیی لە بەغدا و پەیمانگای ئەندازەی لە ئیستەنبوڵ تەواو کردووە و لە ساڵی ١٩٢٠ی زایینی بۆ کوردستان گەڕاوەتەوە و لە پیشەی خۆیدا وەک مامۆستایەکی پسپۆڕی ئەندازە و بیرکاری لێ هاتووە. ناوبراو لە ماوەی خوێندنی لە ئیستەنبوڵ فێری زمانی تورکی و فەرەنسی بووه. کاتێک کە شێخ مەحموود حەفید بۆ جاری دووەم لە مانگی ئۆکتۆبری ١٩٢٢ی زایینی کابینەیەکی تازە دادەمەزرێنێت، مامۆستاڕەفیق حیلمیوەک ڕاوێژکاری سیاسیی خۆی دەست نیشان دەکات و ئەم ناودارە گەلێک گوتاری سیاسیی لەگۆڤاری "ڕۆژی کوردستان"، زمانی میری مەلیک مەحموود نووسیوە.
 

کاتێک کە میری کوردستانی باشوور بە پیلانی بەریتانیا و بە زەبری هێزی چەکداری لە نێو برا، مامۆستا ڕەفیق حیلمی لەو ناوچەیە دوور خرایەوە، بە مامۆستای بیرکاری دادەمەزرێت، بەڵام دەستی لە کوردایەتی هەڵناگرێت، یەکێک لە ڕێکخەرانی شەڕەکەی بەر دەرکی سەرای سلێمانی لە ساڵی ١٩٣٠ی زایینی بووە و ماوەیەک لەسەر ئەم کردەوەیە دەستگیر دەکرێت.

 
ڕەفیق حیلمی و پیرەمێرد، ساڵی ١٩٤١ی زایینی 

ساڵی ١٩٣٩ی زایینی، "ڕەفیق حیلمی" بە سەرۆکی "حیزبی هیوا" هەڵدەبژێردرێت، بە هەوڵ و کۆششی بێوچانی ئەم سەرکردە نەتەوەییە لێهاتووە، زۆر لە ئەفسەری کورد پەروەر و کاسبکار و ڕووناکبیر وەک ئەندامی کارای ئەم ڕێکخراوە ڕامیارییەی کوردستان وەردەگیرێن. مامۆستا ڕەفیق حیلمی لەگەڵ ئەوەی ناودارێکی ڕامیاری گەورە بوو، لە هەمان کاتیشدا شاعیر و مێژوونووس و وەرگێڕ و ڕەخنەگری لێهاتووی وێژەی کوردیش بوو، لە ماوەی ژیاندا ئەم بەرهەمانەی داناوە و بە چاپی گەیاندوون.

بەرهەمەکانی:

- کورد لە بەرەبەیانی مێژووەوە تا ١٩٢٠، بە زمانی عەرەبی.

- خولاسەی مەسەلەی کورد، لە فەرەنسییەوە کردوویەتی بە کوردی.

- شیعر و ئەدەبیاتی کوردی، بەرگی یەکەم، لە ١٩٤١.

- شیعر و ئەدەبیاتی کوردی، بەرگی دووەم، لە ١٩٥٦.

- کوردستانی عێراق و شۆڕشەکانی شێخ مەحموود، ٦ بەرگە و هەموویان چاپکراون.

- پاش تەممووز، دیوانی شیعر.

- جگە لەمانەش بەدەیان گوتار و لێکۆڵینەوەی بەپێزی لە گۆڤارە کوردییەکانی وەک گەلاوێژ بڵاو کردووەتەوە.

 

دوای ٣٩ ساڵ لە خزمەت كردنی پەروەردە لە كوردستان‌ و سەرانسەری عێراقدا، حیلمی لە بواری پەروەردە دوركەوتۆتەوە. بەڵام ئەم دوركەوتنەوەیەی زۆری نەخایاندووە و نەخۆشی تەنگی پێ هەڵچنیوە. لە ڕێکەوتی ٤ی ئاگۆستی ١٩٦٠ی زایینی بەهۆی نەخۆشی جەڵتەی مێشكەوە لە نەخۆشخانەی بەغدا كۆچی دوایی كرد، ڕۆژی دواتر بە مەراسیم تەرمەكەی هێنراوەتەوە بۆ سلێمانی ‌و لە گردی سەیوان بە خاك سپێردراوە.

 



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد