تاريخ: ۱۴۰۲ دوشنبه ۲ مرداد ساعت ۲۲:۴۶ بازدید: 617      نظرات: 0      کد مطلب: 21567

بەرهەمی نووسەری مەهابادی کەوتە بەر دیدی خوێنەران



جەلال پوورحەسەن، نووسەری مەهابادی یەکەم بەرهەمی خۆی لەژێر ناوی "گێرانەوەناسی" دایە دەر.


ناوبراو لە وتووێژێک لەگەڵ پێگەی هەواڵیی هاژە گوتی: ئەم بەرهەمە لەسەر گێڕانەوە لە ئەدەبیاتی کوردیدایە و بریتیە لە چوار بەش کە له ٣٧۶ لاپەڕە پێک هاتووە.


بەشی یەک باس لە ناسینی بگێڕەوەی چیرۆک دەکات. هەر لەو بەشەدا بگێڕەوە دابەشکاری و پلەبەندی کراوە. خاڵێک کە لەو بەشەدا گرینگە، باس لە چۆنییەتیی گێڕانەوەی چیرۆکە.


لە بەشی دوودا ئاوڕ دراوە سەر سێهەم کەسی بگێڕەوە و تاوتوێی ئەوە کە لە مێژووی ئەدەبی کوریدا ڕۆڵ و دەوری سێهەم کەسی بگێڕەوە چۆن بووە.


وتەی کارەکتێرەکانی نێو چیرۆک، باسی سێهەم بەشی کتێبی گێڕانەوەناسییە. هەروەها ئەم بەشە شێوازی پێوەندیی نێوان کارەکتێرەکان تاوتوێ دەکات.


بەشی کۆتایی باسی ئەزموونی ژیندراو لەنێو جیهانی گێرانەوەدا دەکات و هەروەها باس لەوە کراوە کە چۆن کورد توانیوێتی ئەزموونەکانی خوێی ڕاگوێزی جیهانی گێڕانەوەکەی بکات، بۆ ئەوەیکە خوێنەر لەو جیهانەدا بهێڵێتەوە، هێندێک بابەت هەیە کە لەو بەرهەمەدا باسی لێ کراوە.


بەرهەمی گێڕانەوەناسی لە لایەن چاپەمەنیی گوتاری سەقز چاپ کراوە.


پوورحەسەن هەروەها گوتی: کتێبەکه سەرەڕای ناوەڕۆکی ئەدەبی، لەخۆگڕی فەرهەنگۆکێکی کوردی-ئینگلیسیی تایبەتە و وشەکان لەنێو دەقی ئەم کتێبە هەڵگیراوە.


جەلال پوورحەسەن، نووسەر و ڕەخنەگری ئەدەبی ساڵی ١٣۵۶ی کۆچیی هەتاوی لە مەهاباد لەدایک بووە و لە ئێستادا نێشتەجێی ئەو شارەیە.




برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد