تاريخ: ۱۴۰۲ دوشنبه ۱۹ تير ساعت ۱۱:۳۹ بازدید: 517      نظرات: 0      کد مطلب: 21504

باڵی مەیموون گیانی تازەی شانۆی کوردی


کتێبی کۆمەڵە شانۆنامەی “باڵی مەیموون” بەرهەمی تریفەی کەریمیان، دەرهێنەری سەقزی لە لایەن چاپەمەنی گوتار، چاپ و بڵاو بووەتەوە.

 

کتێبی «باڵی مەیموون» بریتیە لە ۳ شانۆنامە کە دەچێتە خانەی ئەدەبیاتی نواندنەوە. فەزای شانۆنامەکان کوردییە، و ۲ شانۆنامەیان بە ڕوانگەیەکی وەرگیراوی لە بەرهەمە کلاسیکە شانۆییەکانی ئەدەبیاتی جیهان نووسراوە.

 

نووسەر سەبارەت بەم بەرهەمە ڕایگەیاند: ئەم کۆبەرهەمە بە مەبەستی هاوسۆزی و هاودڵیی ئەدەبیات لە گەڵ ئەو مرۆڤانەی کە تووشی کارەسات بوون و لە کارەساتدا ژیاون، نووسراوە.

 

تریفەی کەریمیان، لە هونەرمەندانی سەقزیی دانیشتووی تارانە، کە خاوەنی چەندین بەرهەمە لە ئەدەبیاتی نواندن‌دا و هەروەها لە ڤێستیڤاڵە ناوخۆیی و جیهانیەکاندا چەندین خەڵاتی بەدەستهێنان



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد