تاريخ: ۱۴۰۲ دوشنبه ۲۹ خرداد ساعت ۲۲:۲۹ بازدید: 715      نظرات: 0      کد مطلب: 21370

ئەنجومەنی ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد" کۆبوونەوەیەکیان لەسەر کتێبی دۆن کیشۆت پێک هێنا



"ئەنجومەنی ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد" لە سێ و چوارەمین دانیشتنی مانگانەی کتێب و کتێب خوێندنەوە، بە پێ ڕاگەیاندراوی پێشوو، بە بەشداری زۆربەی ئەندامانی کارا و بەڕێوبەرانی ئەنجومەنی دیالۆگ ڕۆژی یەک‌شەممە ڕێکەوتی ۲٨/ ۳/ ۲۷۲۳ی کوردی کۆبوونەوەیەکیان لەسەر کتێبی (دۆن کیشۆت لە نووسینی سێرڤانتس بە وەرگێڕانی محەممەد قازی) پێک هێنا.


لەم دانیشتنەدا پاش بەخێرهێنانی بەشداربووان لە لایەن بەڕێوبەری کۆڕ"چرۆ پەرویزنیا" کورتەیەک لە سەر کار و چالاکییەکانی ئەنجومەن پێشکەش کرا و هەروەها بەڕێوبەری دیکەی ئەنجومەن "مەلی قادری"وتەکانی خۆی ئاراستەی دانیشتوان کرد.


لە کۆبوونەوەی ئەمجارەی ئەنجومەن وەک دەسپێک، گەلاوێژ بەیگ نیا لێدوانەکانی خۆیان بەم چەشنە ئاراستەی هۆگران کرد کە کتێبی دۆن کیشۆت تەنزێکی کۆمەڵایەتی و ڕاستییەکی ئێعتیرازیە کە کێشەو گرفت و ناکۆکیەکانی کۆمەڵگا بە چاڵیش دەکێشێ و ئاشکرایان دەکاتەوە، هەر وەها دۆن کیشۆت لەم کتێبەدا خەباتێکی چڕ و شۆرشێکی پڕ لە بیر و هزر وێنا دەکاتەوە بۆ وەدیهێنانی خەونەکان، کە لە خۆیدا نیشان دەدا تا بەم چەشنە پێمان بسەڵمێنێ کە مرۆڤ دەتوانێ دوونیایێکی ئەرێنی بخوڵقێنێ و خیانەت و جەنایەت تێک رمێنێ و گۆڕان لە مێشکی مرۆڤدا چەقەرەی بداو جێگەر و سەقامگیر ببێت.

"
فەوزیە یاهو" بەشداربووی تری کۆبوونەوەکە خوێندەوەیەکی کورتی لەسەر ناوەڕۆک، کەسایەتی و هەر وەها ڕەستە هەڵبژاردەکانی کتێبەکە دەخاتەوە ئارا.


"هاجەر هووشیار" ئەندامێکی دیکەی ئەنجومەن لە باسەکەی خۆیاندا ئاماژە بەو بەسە دەکا کە دەبێ دۆن کیشۆت هەر ئەو سوارچاکە بەتەمەنەی کە خووخدەی شێتانەیە و بیر و هزری ژیرانەی هەیە بە دوای چیدا وێلە؟ گۆڕەپانی دۆن کیشۆت چییە و خۆڵگەی ئەزموونەکانی کامەن؟! یا هەر وەکوو بۆخۆی دەڵێ ئەم ڕاسپاردەیەکە و هاتووە تا دەستگیرویی لە هەتیوەکان بکا و سزادەری خراوەکان و خەڵاتدەری بێدەمارەکان بێ.

 "
چیمەن سانیار" وتەکانی خۆیان لە مەڕ کتێبی بەرباس ئاوا دێنێتە ئارا، کە دۆنکیشۆت هەر لە سەرەتای دەسپێکی داستانەوە لە نێوان دونیای واقع و فانتزیادا ململانێەتی و هەر دووک بەشی ڕئاڵ و خەیاڵ بە شێوازێکی کارئامە دەور دەگێڕن و خاوەن خەیاڵێکی بەهێزە و هاوکات هزرێکی خاوێن و پاک ئاوێتە ڕوح و ڕەوانی بووە و بە جوانترین شێوازەوە دەڕوانێتە گشت کارەساتانەی بەسەری دێ و بێ توڕەیی خۆی دەداتە دەست قەدرێک کە بە نەیاریی سێحرباز و جادوگەرانی دەزانی، سروانتێس بەدەیان جار پێمان دەڵێ قەدەری هەر کەس بە دەست کردەوە و تێفکرینی خۆیەتی.


"چرۆ پەرویزنیا" لە بەشێک لە لێدوانەکانی خۆی باس لە بەرچاوترین تایبەتمەندییەکانی دۆن کیشۆت دەکات کە بریتیە لە زانا بوون و هەست کردن بە چەمکی گۆڕان، گۆڕانی زەمان و شوێن و شێوەی تێگەیشتنمان لە جیهان و بوون و بیر و هزر. هەموو کردەوەکانی دۆن کیشۆت کینایەیەکی بەهێزن لە تێگەیشتنی ڕووحی سەردەم. هەڵبەت لە کۆتایی سەردەمی پاڵەوانان و بە لاسایی کردنەوەی خۆخدەی پاڵەوانی دەبێتە ئەو تەنزە بەهێزە کە خوێنەر تووشی تێفکرین و ڕامان دەکات، سێرڤانتس توانیویەێتی هەنگاو بەرەو جیهانی کردنی بەرهەمەکەی هەڵێنێتەوە و دیالکتێکی ناوچەیی و جیهانی، توند بە یەکەوە گرێ بدات.

جێ ئاماژەیە لە پاژی کۆتایی دانیشتەکە هاوڕێیانیترمان بە کۆبەندێک لە بیر و بۆچوونی جیاواز و هەر کام، لە گوشە نیگای تایبەتەوە تێشکی ڕەخنەیان خستبوو سەر مژاری دیاریکراو
. بە پێویستی دەزانین دەست‌خۆشی و ئەمەگناسی خۆمان ئاراستەی"خاتوونانی ژووری دیالۆگ" بکەین کە هەموو کات پاڵپشت و لایانگری دەکەن لە دانیشتنەکان و شکۆیەکی تایبەتیان بە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی ئێمە داناوەو ماڵیان ئاوەدان بێ و دوور بن لە هەر بەڵا و نەهامەتییەک.


"لێژنەی بەڕێوبەرایەتی ئەنجومەن ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد"



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد