تاريخ: ۱۴۰۲ جمعه ۱۹ خرداد ساعت ۱۳:۱۵ | بازدید: 1795 نظرات: 0 کد مطلب: 21319 |
وێڕای وێنه و ڤیدیۆ
به‌پێی هه‌واڵیی هاژه، ڕۆژی پێنجشەممه 18ی جۆزەردانی 2723ی کوردی لە شاری مەهاباد پەردە لەسەر کتێبی کۆمه‌ڵه وتاری هه‌مایشی ناوچەیی زانستی هه‌ژار هەڵدرایه‌وە.
له‌م کۆڕەدا که به بەشداری نووسەران، شاعیران و چالاکانی بواری فەرهه‌نگ و وێژه‌ی کوردی له لایه‌ن بنکه‌ی فەرهه‌نگی هونه‌ری ئه‌دەبیی موکریانی مەهاباد (ئه‌نجومه‌نی ئه‌دەبی) بەڕێوە چوو، دکتور مه‌نیژه میرموکری و دکتور خالەق جەلیل نژاد وەک وتاربێژ له‌سەر که‌سایه‌تی، دەور و گرینگایه‌تی ڕۆڵ و چالاکی هەژار موکریانی و شوێندانانی لەسەر زمان و ئه‌دەبیی کورد لێدوانیان هه‌بوو.
هه‌ر له‌م کوڕەدا نه‌رمین ئیبڕاهیم ئازەر "تەوار" پەیامی بنکه‌ی ئاراسته‌ی بەشداربووان کرد و سیامه‌ند جەوانبهخت وەک بەرپرسی ئیدارەی فەرهه‌نگ و ئیرشادی مەهاباد جەختی له‌سەر پشتگیری و کاروچالاکی ئه‌و جۆرە کۆڕ و کۆبوونەوانه کرد. له درێژه‌دا ئیدریس مێهرپەروەر خاوەنی ئینتشاراتی ڕاژه له‌سەر ئه‌رکه‌کانی ئه‌م ناوەنده و هه‌وڵەکانی بۆ چاپ و بڵاو کردنەوەی کتێبه‌که دوا.
جێگای ئاماژه‌یه هه‌مایشی ناوچه‌یی هه‌ژار ساڵی 97ی هه‌تاوی به‌ڕێوە چوو، 62 وتاری زانستی ڕەوانهی دەبیرخانهی هه‌مایش کرابوو که لەمانه 12 وتار بۆ لەچاپدان هه‌ڵبژێردراون. ئه‌م کتێبه لە لایه‌ن نه‌شری ڕاژه چاپ و بڵاوبووەته‌وە.
|