تاريخ: ۱۴۰۲ شنبه ۶ خرداد ساعت ۱۷:۵۳ بازدید: 849      نظرات: 0      کد مطلب: 21238

ئەمڕۆ ۵۴ ساڵ بە سەر بە پارێزگا بوونی دهۆک تێدەپەڕێت


دھۆک، بە یەکێک لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان دادەندرێت و ناوەندی پارێزگاکە قەزای دھۆکە و لە ناوچەی بادینان ھەڵکەوتووە.

 

لەباری جوغڕافییەوە دهۆک، لەنێوان پانتایی نێوان زنجیرە چیاكانی شندۆخا لە باشوور و چیای سپی لە باكوور و چیای مام سین لە رۆژهەڵات هەڵکەوتووە. لە گەڵ باکووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان هاوسنوورە، چەندین  شوێنەواری مێژوویی لێیە. لە دهۆک چەندین ناوەندی ڕۆشنییریی و چەندین زانکۆ کراونەوە.

لە ٢٧ی مەی ساڵی ١٩٦٩ بۆتە پارێزگا، ژمارەی دانیشتووانی ئەو پارێزگایە بە ١ میلیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس مەزەندە دەکرێت، لە پارێزگاکەدا کورد، کلدان، ئاشووری و ئەرمەن هەن، هەروەها دانیشتووانەکەی پەیڕەوانی ئاینی ئیسلام، مەسیحی و ئێزدین. بە یەکێک لە شارە دڵگیرەکانی هەرێمی کوردستان دادەندرێت.

لە پارێزگای دهۆک حەوت قەزا هەن، کە بریتین لە قەزاکانی دهۆک، زاخۆ، ئاکرێ، ئامێدی، سێمێل، شێخان و بەردەڕەش.

لە بارەی ناوی دھۆک بۆچوونی جیاواز ھەیە، بەڵام ئەوەی کە لە ھەموویان بەناوبانگترە ئەوەیە کە "دھۆک)" بە مانای "دوو چیا، یان دوو ھێلکە" دێت. ناوی ئاشووریی شارەکە نوھەدرایە.

 

دهۆک بە درێژایی مێژووی دامەزراندنی، ١٣ پارێزگاری گۆڕیوە. دهۆک بە شاری پێکەوەژیان دەناسرێت، جیا لەوەش ئەو پارێزگایە بە ناوەندێکی گرنگی ئاوارە و پەنابەران دادەنرێت، لە دوای شەڕی داعش و هەروەها شەڕی چەند ساڵەی سووریا زیاتر لە نیو میلیۆن ئاوارە و پەنابەر لە نەتەوە و ئاینی جیاواز ڕوویان لەو پارێزگایە کردووە و لە چەند کەمپێکدا نیشتەجێکراون.

 



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد