تاريخ: ۱۴۰۲ جمعه ۵ خرداد ساعت ۱۱:۵۳ بازدید: 817      نظرات: 0      کد مطلب: 21232

هەدەپە و یەسەپە: هەڵبژاردنی ٢٨ی مەی جۆرێکە لە گشتپرسیی


بە پێی هەواڵی هاژە، پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و پارتی چەپی سەوز (یەسەپە) هەڵوێستی هاوبەشیان لەبارەی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا خستەڕوو و ڕایانگەیاند، بە تێڕوانینی ئەوان تەنیا مەبەستیان داهاتوویەکی دیموکراسیی هاوبەش و یەکسانە بۆ هەمووانە و جەختیان لەوە کردەوە، ئەم هەڵبژاردنە تەنیا بە ئەردۆغان و کڵچدارئۆغڵو پەیوەست نییە، بەڵکو جۆرێک لە گشتپرسی هەژمار دەکرێت.

 

دۆینێ ئێوارەی پێنجشەممە، ٢٥ی مەی ٢٠٢٣ / ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٣، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیی هاوبەشی نێوان هاوسەرۆکانی هەدەپە و هاوگوتەبێژانی یەسەپەدا کە لە بارەگای سەرەکیی هەدەپە لە ئەنکارا بەڕێوەچوو، دوایین هەڵوێستیان لە بارەی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار ڕاگەیاند.

پەروین بوڵدان ئاماژەی بەوەدا کە هیچ تێڕوانینێکی سیاسیی بە ڕاست نازانن کە خەباتی دیموکراسی لەناو کۆمەڵگەدا تێک بشکێنێت و گوتی: "بەم شێوەیە دەڕوانینە ئەو پرۆتۆکۆڵەی پارتی سەرکەوتن و جەهەپە لەنێوان خۆیاندا واژۆیان کردووە و ڕەخنەی خۆشمان لەمبارەیەوە بۆ ڕای گشتیی ئاشکرا کردووە".

پەروین بوڵدان بانگەشەی ئەوەشی کرد کە دەستگرتن بەسەر ئیرادەی سیاسیی کورد لەڕێی دامەزراندنی قەییومەکانەوە دەستگرتن بووە بەسەر ماف و ئازادییەکانی گەلانی تورکیا ئەژمار دەکرێت و گوتیشی: "لە کاتێکدا کە دەچینە سەدەی دووەمی کۆماری تورکیاوە، ئێمە لە هەر دۆخێک دابین هەمیشە ئیرادەی گەل لەسەروو هەموو ئیرادەکانەوە دەبینین، درێژە بە خەباتی خۆمان بۆ داهاتوویەکی دیموکراسی هاوبەش و یەکسان دەدەین".

هاوسەرۆکی هەدەپە، ئاماژەی بەوەشدا کە هاوپەیمانی "جمهور" دژ بە بنەماکانی دیموکراسیی، دادپەروەریی و ئازادی دەوەستێتەوە و ڕایگەیاند: "لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی مانگی مەیدا، بەتوندی داکۆکی لە گۆڕانی دیموکراسیی و خواستی خۆش گوزەرانی کرا و دەنگی ناو سندوقەکانیش ڕەنگدانەوەی ئەمە بوو. تاکە بژاردەمان، گۆڕینی ئەو دەسەڵاتەیە کە نوێنەرایەتی ئەم هزرە دەکات".




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد