تاريخ: ۱۴۰۲ جمعه ۵ خرداد ساعت ۱۱:۲۴ بازدید: 1633      نظرات: 0      کد مطلب: 21230
بە وێنە

بەرهەمی ترێ و سێو و قەیسیی باغەکانی شارەبان پێگەیشت


بەرهەمی ترێ و سێو و قەیسی و چەند بەرهەمێكی تری میوەی باغەکانی سنووری قەزای شارەبان پێگەیشت.

باخی جووتیارانی شارەبان كە بە هەنار ناوبانگی دەرکردووە، جگە لەو بەرهەمە زیاتر سەرقاڵی كاری كشتوكاڵن کە لە تەنیشت ئەویشەوە چەندین جۆر میوەی بەرهەم دەهێنن.

شارەبان خاوەنی زەویوزارێكی زۆری كشتوكاڵیی بەپیتە و بەشێک لە كوردانی فەیلی نیشتەجێی سنووری شارەبانن.

شایانی ئاماژەیە شارەبان یەکێک لە قەزاکانی پارێزگای دیالە لە باشووری کوردستانە کە ناوەندەکەی شارۆچکەی شارەبانە. قەزاکە سێ ناحیەی دەلی عەباس و ئەبی سەیدا و وجیهییە لەخۆ دەگرێت.

 













ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد