تاريخ: ۱۴۰۲ پنج شنبه ۲۱ ارديبهشت ساعت ۱۸:۵۱ | بازدید: 988 نظرات: 0 کد مطلب: 21106 |
کاتژمێرێکی دەستی ئەپڵ پەیوەندی کرد بە ژمارە 911ی فریاگوزاری خێرا دوای ئەوەی خاوەنەکەی لە هۆش خۆیچوو و کهوت بە زەویدا.
بەکارهێنەرێکی ماڵپەڕی رێدت چیرۆکی رزگاربونی دایکی بڵاو کردهوە و و گوتی، "دایکم بۆ کارێکی بارزگانی لەگەڵ هاوڕێکەی گەشتی کردبو، لەکاتی مانەوەی لە یەکێک لە هۆتێلەکان هەست بە ئازارێکی زۆری سنگ دەکات، هەربۆیە پەیوەندی بە هاوڕێکەوە دەکات کە بێت بۆ ئەو ژورەی لێی دەمێنێتەوە، بەڵام کاتێک هاوڕێکەی دەگات دەبینێت دایکم لەسەر زەوییەکە کەوتوە دەست بەجێ پەیوەندی دەکات بە ئەمبوڵانسەوە".
کاتژمێرەکەی دەستی پەیوەندی بە ژمارەی 911ی فریاگوزاری خێرا کردوە
لەکاتی پەیوەندیکردن، هاوڕێكەی دایكم بۆی دەردەكەوێت كە ئەمبوڵانس لەرێگایەو خەریکە دەگات بە شوێنی مەبەست، ئەمەش ژیانی بۆ دایکم گەڕاندەوە، دوای گەیشتنی دایکم بە نەخۆشخانە زانیمان کاتژمێرەکەی دەستی لەکاتی کەوتنی بە زەویدا پەیوەندی بە ژمارەی 911ی فریاگوزاری خێرا کردوە.
ئەپڵ ژیانی دایکمی لە مردن رزگارکرد
ئەو بەکارهێنەرە وتیشی، "ئێستا هەوادارێکی سەرسەختی کاتژمێری ئەپڵم کە ژیانی دایکمی لە مردن رزگارکرد".
ئەو کەسانەی کاتژمێری زیرەکی ئەپڵ بەکاردەهێنن لە کاتی کەوتنیاندا سێ هەڵبژاردەیان دێتە بەردەست وەک:
یەكەم:
پەیوەندی بە فریاکەوتنەوە بکە
دوەم:
کەوتم بەڵام باشم
سێیەم:
نەکەوتم
لە ماوەی 15 چرکە وەڵامت نەبێت بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پەیوەندی دەکات بە فریاکەوتنی خێراوە
ئەگەر بەکارهێنەر لەماوەی 15 چرکەدا وەڵامی هیچ یەکێک لەم هەڵبژاردنانە نەداتەوە کاتژمێرەکە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پەیوەندی دەکات بە فریاکەوتنی خێراوە، هەروەها پەیامێک بۆ ئەو کەسە دەنێرێت کە کۆتاجار پەیوەندی پێوە کردوە.
چۆنییەتی چالاکردنی پەیوەندی فریاکەوتن لەسەر کاتژمێرەکەت:
یەكەم: بەرنامەی Match لەسەر ئایفۆنەکەت بکەرەوە
دوەم: دواتر بچۆ سەر بەشی My watch
سێیەم: کرتە لەسەر Emergency SOS بکە
چوارەم: هەردو بەشی Hold Side Button to Dial و Fall detection چالاک بکە
پێویستە بەکارهێنەران ناونیشانی خۆیان لەسەر ئایفۆنەکانیان چالاک کردبێت
پێویستە بەکارهێنەران ناونیشانی خۆیان لەسەر ئایفۆنەکانیان چالاک کردبێت تاوەکو بەشی 911 فریاگوزاری خێرا بتوانن شوێنەکە دیاری بکەن و کەسەکە بدۆزنەوە.
|