بە پێی هەواڵی هاژە، «ئەحمەد خەلیلیفەرد» هونەرمەندی شێوەکاری کورد کۆچی دوایی کرد.
ئەم هونەرمەندە پاش ماوەیەک دەستەویەخەبوونی لەگەڵ نەخۆشی و لە تەمەنی 63 ساڵییدا بە ماڵئاواییەکەی لە شێوەکاریی دوایین تابلۆی بە خەم نەخشاند و ڕۆژی پێنجشەمە 14ی گوڵانی 1402 ماڵئاوایی یەکجاریی لە شێوەکاریی کورد کرد.
ئەحمەد خەلیلیفەرد لەدایکبووی 1339ی ک.هـ سنەی شاری هونەر و مۆسیقای کوردان بوو. ـ خەلیلیفەرد، پلەی بەکالەریۆسی شێوەکاریی لە کۆلیژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی تاران و ماستەری شێوەکاریی لە زانکۆی تەربیەتمودەڕسی تاران هەبوو.
ئەندامی لێژنەی زانستیی زانکۆی سوورە، ئەندامی ئەنجومەنی هونەرمەندانی شێوەکاری ئێران و ئەندامی شێوەکارگەلی گرووپی 30 بوو.
41 پیشانگای ناوخۆیی و دەرەکیی و 5 پێشانگای تاکەکەسیی لە تاران بەڕێوەبردووە خەلیلیفەرد، مەداڵیا و دیپلۆمیی شانازیی لە تریفاڵ پاریس بردووەتەوە.