تاريخ: ۱۳۹۵ دوشنبه ۱۸ بهمن ساعت ۱۳:۳۰ بازدید: 281      نظرات: 0      کد مطلب: 3093

سێهه‌مین فستیڤاڵی بووکه‌ بارانه‌ لە کوردستان به‌ڕێوه‌چوو


سێهه‌مین فستیڤاڵی بووکه‌ بارانه‌ ڕۆژی دووشه‌مه‌ کاتژمێر ۱۰ی به‌یانی له‌ یاریگای ئۆله‌مپیکی شاری کامیاران به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌ ڕاپۆرتی هاژه بە گێڕانەوە لە مێهر،  سێهه‌مین فستیڤاڵی بووکه‌ بارانه‌ له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌یی فیکری منداڵان و میرمنداڵانی کامیارانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌برا.

له‌م فستیڤاڵه‌دا چه‌ندین بابه‌تی جۆراجۆری وه‌ک کۆنسێرتی بووکه‌ بارانه‌، نمایش دانی دوو شانۆی بووکه‌ بارانه‌ و حه‌کایه‌ت بێژی دایه‌پیره‌ پێشکەشی ئامادەبووان کرا.

شایانی باسه‌ که‌ بووکه‌ بارانه‌ یه‌کێکه‌ له‌ ڕێوڕه‌سمه‌ کۆنه‌کانی کورده‌واری و تێیدا چه‌ندین منداڵ به‌ دروست کردنی بووکه‌ڵه‌یه‌ک داوا له‌ ئاسمان ده‌که‌ن که‌ ببارێت و زه‌وی له‌ وشکه‌ ساڵی ڕزگار بکات.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد