تاريخ: ۱۴۰۲ دوشنبه ۱۱ ارديبهشت ساعت ۱۷:۴۲ بازدید: 749      نظرات: 0      کد مطلب: 21026

به بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار

ئارام مورادی


ڕۆژی کرێکار ڕۆژی پێزانینە بۆ هەر کرێکارێک کە شەو و ڕۆژ لە بوارەکانی بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاریدا کار دەکات. بێ گومان کرێکاران یەکێک لە پایەی بەهێز و کاریگەرەکانی دەوری ئابووری وڵاتن.
بێ هۆ نییە کە دروشم و ناونانی ئەم ڕۆژە، لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە دەوری ئەم میحوەرەدا دەسوڕێتەوە؛بۆیە پێویستە ئاوڕێکی تایبەت لەم چینە کرێکارە بدەینەوە.
ئەمڕۆ بە پێچەوانەی ساڵانی ڕابردوو ئاستێکی بەرزتر لە هۆشیاری و پەروەردە لە چینی کرێکاردا دەبینین.
ئەمساڵ زیادکردنی حەقدەستی کرێکاران بەڕێژەی ٢٧٪ دیاریکرا، کە بڕێکی زۆر کەمە بە پێی ڕاگەیاندنی فەرمی ڕێژەی هەڵاوسان.
هەڵاوسانێک کە ڕۆژ بە ڕۆژ چینی کرێکار زیاتر دەخاتە ژێر تەنگانەی ژیان. کەمترین فیدباک لە هەڵاوسان کەمکردنەوەی هێزی کڕینی کرێکارانە و ئەمەش بە واتای شەرمەزاری بۆ خێزانەکانە کە نەبوونی تەندروستی جەستەیی و زیانی کۆمەڵایەتی و دەروونی لێ ئەکەوێتەوە. 
کرێی کرێکار لە نرخی تێچووی بەرهەمێکدا کەمترە لە 10% و ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ڕێژەی زیادبوونی مووچە هەرگیز کاریگەری لەسەر هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخ نییە.
 
خاوەنکارەکان، پابەندن بە دابینکردنی شوێنێک بۆ کرێکاران کە لە ئاست شکۆی ئەواندا بێ و ئەم شوێنەش لە پێدانی حەقدەست و مافە یاساییەکانیان زیاتر نییە.
گومان لەمەدا نییە کە سەرنج نەدان بە ویستی کرێکاران خەسارەیێکی نەگەڕاوەی هەیە بۆ بەشی ئابووری و بەرهەمهێنان.
 
گرنگترین داواکاری کرێکاران دەتوانێ:
۱-  ئاسایشی کار و چاکسازی لە گرێبەستی بەڵێندەرایەتی لە حاڵەتی توانای مرۆیی و هەوڵدان بۆ نەهێشتنی کۆمپانیا نێوەندگرەکان
۲- دەستەبەرکردنی ژینگەی کار و بیمەی کرێکاران و بەتایبەت کرێکارانی بیناسازی و گرنگیدانی تایبەت بە کرێکاران
۳- پێدانی خەرجیی پزیشکی و کرێی ڕۆژانی نەخۆشی بۆ کرێکارانی بریندار بە ڕووداوی پیشەیی
 ۴- خستنەڕووی هەلی کارە جۆراوجۆرەکانی کەرتی بیناسازی وەکو کارێکی سەخت و زیانبەخش و جێبەجێکردنی مەرجی خانەنشینی کرێکارانی بیناسازی لەسەر بنەمای ئەم پۆلێنکردنە.
 ۵- خوازیاری فێرکاری باش و بەرامبەرین بۆ کرێکاران
کرێکار ڕۆژێکی ناوێت بە ناویەوە تۆمار بکرێ، بەڵکوو بژێوی ژیانی دەوێت.
لەکۆتاییدا هیوای تەندروستی و سه ر به رزی بۆ کرێکارانی ماندوونەناس دەخوازین، کە پێغەمبەری ئیسلام (ص) دەستی ماندویانی ماچ کرد و بەڵێنی دا لە ئاگری دۆزەخ سەلامەت  ئه بن.


برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد