تاريخ: ۱۴۰۲ چهارشنبه ۶ ارديبهشت ساعت ۱۹:۵۰ بازدید: 536      نظرات: 0      کد مطلب: 20988

دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سنە


بە پێی هەواڵی هاژه، دوای نزیکەی پێنج مانگ لە وەستاندنی، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سنە بۆ تاران دەستیان پێکردەوە، بەگوتەی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە ئێستا لە هەفتەیەکدا گەشتێک هەیە، بەڵام لە هەوڵدان گەشتەکان بۆ سێ گەشت زیاد بکرێن.
 
ئەمیرعەباس نەزەری زادە، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سنە، ڕایگەیاند، تەنیا لە ڕۆژانی پێنج‌شەممەدا لە فڕۆکەخانەی سنەوە گەشت دەکرێت و یەکەم گەشتی ئاسمانیش رۆژی پێنج‌شەممە ٢٤ی خاکەلێوە لە تارانەوە بۆ سنە و بە پێچەوانەوە بووە.
 
ئەمیر عەباس نەزەری زادە دەڵێت: بڕیارە ژمارەی گەشتەکان لە یەک هەفتەدا سێ گەشت بێت. هەموو گەشتەکانیش لە سنەوە بۆ تاران و بەپێچەوانەوە دەبن.
 
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سنە لە ڕێکەوتی ۱ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی ڕاوەستاون کە هۆکارەکەیان بۆ "کێشەی نێوان هێڵە ئاسمانییەکان لەگەڵ چاک‌کردنەوەی زەمینی و بابەتی پارە" دەگەڕێننەوە.
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سنە، شەریکەی هۆڵدینگی فڕۆکەخانە "شەریکەی چاک‌کردنەوە و خزمەتگوزارییەکانی فڕۆکەخانە" گۆڕاوە. 
 
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی سنە، ڕێژەی هاتووچۆی گەشتیار لە پار بەراورد بە پێرار، ٣٨ دەرسه‌د کەم بووەتەوە و ڕێژەی ناردن و وەرگرتنی کەلوپەلیش ۴۴ دەرسەد دابەزیبوو.
 
لە دوو ساڵی  ڕابردوودا، سێ جار گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سنە ڕاگیران. لە ساڵانی ڕابردوودا فڕۆکەخانەی سنە جگە لە گەشت بۆ تاران، بۆ سلێمانی و دووڕگەی کیشیش گەشتی هەبوو، بەڵام بەهۆی کێشەکانی فڕۆکەخانەوە بەردەوام نەبوون.
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی پارێزگای سنە، ئەوکات هۆکاری ڕاوەستانی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سنە کێشەی پارە لەنێوان شەریکەکانی دابین کردنی خزمەتگوزاری و دوو شەریکەی هێڵە ئاسمانییەکاندا بوو.
 
لەم ساڵانەی دواییدا، لە هەفتەیەکدا ۶ گەشت لە فڕۆکەخانەی سنە هەبوون، بەڵام زستانی پار گەشتەکان بۆ ۲ گەشت لە هەفتەدا کەم بوونەوە.
 
لە ساڵانی ڕابردوودا فڕۆکەخانەی سنە گەشتی ئاسمانی بۆ کیش لە باشووری ئێران، سلێمانی لە هەرێمی کوردستان و تاران هەبوو، بەڵام ساڵی ١۴٠٠ گەشتەکان تەنیا بۆ تاران و بەپێچەوانەوە بوو.
 
شایانی ئاماژەیە پانتایی فڕۆکەخانەی سنە ٩٠٠ هەزار میترە کە لەباشووری ڕۆژئاوای شار لە مابەینی ڕێگای سنە - کرماشان هەڵکەوتووە و ساڵی ١٣۴٧ی هەتاوی بینایی سەرەتاییەکەی دەست بە دروستکردنی کراوە و ساڵی ١٣۵٠ گەشتە ئاسمانییەکانی دەست پێکردووە..



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد