تاريخ: ۱۴۰۲ چهارشنبه ۶ ارديبهشت ساعت ۱۸:۳۱ بازدید: 506      نظرات: 0      کد مطلب: 20985

پارکی کتێب لە سنە دەکرێتەوە


پارکی کتێب بە بۆنەی ڕۆژی سنە بۆ یەکەم جار بە هاوکاری و بەشداری کتێبخانە گشتییەکانی پارێزگای کوردستان و شارەوانی سنە دەکرێتەوە.

سەرۆکی ڕێکخراوی فەرهەنگی، وەرزشی و کۆمەڵایەتی شارەوانی سنە لە کۆبوونەوەی هاوئاهەنگی بەرنامەکانی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی سنە، ڕایگەیاند: هەموو ساڵێک بە بۆنەی بەرز ڕاگرتنی هەفتەی سنە واتا 6 بۆ 13 ی گوڵان بەرنامەگەلێکی جۆراوجۆر بە هاوکاری ڕێکخراوە جیاوازەکان لە بانگهێشت کردنی خەڵک بەڕێوە دەچێت.

سەرکەوت نەجەفی بە وتنی ئەوەی کە ئەمساڵیش بەرنامگەلێکی جۆراوجۆر بۆ ئەو ڕۆژانە پێش بینی کراوە، زیادی کرد: کردنەوەی بووستانی کتێب یەکێک لە بەرنامە پێش بینی کراوەکان بۆ ئەو هەفتەیەی، وێڕای ئەوەی کە بە پێی ناودێر کردنی شاری سنە وەکوو پێتەختی کتێبی ئێران، کردنەوەی بووستان و جێژوانی فەرهەنگی کارێکی زەروورییە.

ناوبراو زیادی کرد: پارکی بەرانبەری کتێبخانەی شار کە لە ناوەڕاستی شاردایە و نزیک بە هوموو شوێنە فەرهەنگییەکانە دەتوانێت ببێتە ناوەندی هۆگرانی کتێب و کتێب خوێندنەوە.

نەجەفی هەروەها وتیشی: لە ئەو هەفتەیەدا بەرنامەگەلێکی هونەری وەکوو بەڕێوەچوونی شانۆی سەرشەقام، مۆسیقا و پێشنگای خۆشنووسی و کردنەوەی بووستانی کتێب ئەنجام دەدرێت.



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد