تاريخ: ۱۳۹۵ يکشنبه ۱۷ بهمن ساعت ۲۱:۴۱ بازدید: 608      نظرات: 0      کد مطلب: 3086
ڕاوێژکاری ترامپ؛

ئه‌گه‌ری هەڵوەشانەوەی به‌رجام له‌ لایه‌ن ترامپه‌وه‌ لە ئارادایە


بە ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هاژە ڕاوێژکاری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی قسه‌کانیدا پاگه‌نده‌ی کرد که‌ به‌ هۆی ئه‌و سیاسه‌ته‌ زۆرخوازانەی ئێران له‌ ناوچه‌که‌، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ له‌ ئارادایه‌ که‌ به‌رجام له‌ لایه‌ن ترامپه‌وه‌ هەڵبوەشێتەوە.

گابریه‌ل سۆما، ڕاوێژکاری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ڕیاز پاگه‌نده‌ی کرد: ده‌وڵه‌تی نوێی ئه‌مریکا به‌م هۆیه‌وه‌ که‌ به‌رجام له‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی واشنتۆنه‌ له‌ ناوچه‌که، دیسان تاوتوێ ده‌کاته‌وه.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌و له‌مباره‌وه‌ هه‌روه‌ها وتی:  به‌ هۆی ئه‌و سیاسه‌ته‌ زۆرخوازیانه‌ی ئێران له‌ ناوچه‌که، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ له‌ ئارادایه‌ که‌ به‌رجام له‌ لایه‌ن ترامپه‌وه‌  هەڵبوەشێتەوە.

ڕاوێژکاره‌که‌ی ترامپ هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که‌ واشنتۆن ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداوی فارس پته‌و بکات و وتی: ئه‌گه‌ری ئه‌مه‌ش له‌ ئارا دایه‌ که‌ هێزه‌کانی چاودێڕی ئاشتی وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌کان ڕه‌وانه‌ی سووریاش بکرێن. واشنتۆن خوازیاری ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و هێزانه‌ی له‌ سووریا ڕۆڵیان هه‌بێت که‌ ڕێز له‌ سه‌روه‌ری خاکی سووریا ده‌گرن و ڕای سوورییه‌کان دابین ده‌که‌ن.

سۆما هه‌روه‌ها پاگه‌نده‌ی کرد: ترامپ بوونی چه‌کداره‌کانی حزبوڵای لوبنان له‌ سووریا دژ به‌ بڕیارنامه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌زانێت و له‌ سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه‌ ئه‌مه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکا نییه.

ئه‌و هه‌روه‌ها له‌مباره‌وه‌ وتی: بڕیارنامه‌ی زۆرمان هه‌یه‌ که‌ جه‌خت ده‌که‌ن نابێت ئێران و حزبوڵای لوبنان له‌ سووریا بن. به‌ پێی بڕیارنامه‌کانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان هه‌نگاوی زیاتر له‌ دژی چه‌کداره‌کانی لوبنان هه‌ڵده‌گیردرێت.

سەرچاوە: مێهر 



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد