به پێی هەواڵی هاژە، فیلمی کوردی 'In The Blind Spot' لە بەرهەمهێنانی مەمەد ئەکتاش و له دەرهێنانی ئایشە پۆلات، سینەماکاری کورد، چوار خه‌ڵاتی له چل و دووهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئیسته‌نبووڵ به‌ده‌ستهێنا.
فیلمەکە لەلایەن شەریکەی سینه‌مایی میتۆس فیلم بەرهەم هێنراوە. ئه‌م بهرهەمە له دووه‌مین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا له به‌شی پێشبڕکێی 'نه‌ته‌وه‌یی' له فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئیسته‌نبووڵ له تورکیا نمایشکرا و خه‌ڵاتی باشترین فیلم بۆ مەمەد ئەکتاش، باشترین سیناریۆ بۆ ئایشە پۆلات، باشترین مۆنتاژ بۆ سه‌رحه‌ت مۆتلۆ و یۆرگ ولکمار و خه‌ڵاتی فیپێڕشی واته فیدڕاسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ڕەخنه‌گرانی فیلمی بۆخۆی مسۆگەر کرد.
مەمەد ئەکتاش، بەرهەمهێنه‌ری فیلمەکە لە وتارێکدا ڕایگه‌یاند، زۆر به‌خته‌وه‌رن که چالاکی چالاکڤانانی مافی مرۆڤ له لایه‌ن فیلمه‌که‌ی ئەوانەوە گرینگی ئه‌وتۆی پێدراوە.
ئه‌م بەرهەمە لەلایەن "In The Blind Spot " شەریکەی ئارت هوود ئینتەرتەیمنت له ئاستی دنیادا بڵاو ده‌بێته‌وه، له یه‌که‌مین نمایشی جیهانی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی 'به‌رکه‌وتنه‌کان' لە هەفتا و سێهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین لە ئەڵمان نمایش کرا و بەربژێری وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئەم ڕووداوه بوو.
فیلمی سینه‌مایی In The Blind Spot لە ڕێگەی چیرۆکی یەکێک لە دایکانی شەممە، باس لە هەوڵی تیمێکی ئەڵمانی دەکات کە دەیانهەوێت بەڵگەفیلمێک لە بارەی ژیانی "ئەیووب ئازیز چاپکورت"، پارێزەری مافەکانی مرۆڤ بەرهەم بێنن.
چل و دووهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئیسته‌نبووڵ، به نمایشی ۵٩ به‌رهه‌می ده‌رهێنه‌رانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی لەوانە؛ بەشی پێشبڕکێی نێوده‌وڵه‌تی، بەشی پێشبڕکێی نه‌ته‌وه‌یی، بەشی پێشبڕکێی نه‌ته‌وه‌یی کورته فیلم، بەشی پێشبڕکێی نه‌ته‌وه‌یی به‌ڵگه‌فیلم و چه‌ندین به‌شی دەرەوەی پێشبڕکێی له ڕۆژانی ٧ تا ١٨ی ئاوریلی ٢٠٢٣ لە ئیسته‌نبووڵی تورکیا به‌ڕێوه دەچێت.