تاريخ: ۱۴۰۲ چهارشنبه ۱۶ فروردين ساعت ۱۰:۲۵ | بازدید: 789 نظرات: 0 کد مطلب: 20830 |
ڕێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێم و ڕادەستکردنی بە کۆمپانیای سۆمۆی عێراق واژۆ کرا.
لەدوای سەردانەکەی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بۆ بەغدا و کۆبونەوەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، ڕێکەوتنی نێوان هەردولا لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێم و ڕادەستکردنی بە کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی واژۆ کرا.
بەگوێرەی ڕێکەوتنەکەی هەولێر و بەغدا، لەمەوبهدوا نەوتی هەرێمی کوردستان لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆی عێراقەوە دەفرۆشرێت و کڕیارەکانیش، ڕاستەوخۆ هەماهەنگی و پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ دروست دەکەن، لەبەرامبەریشدا پۆستی جێگری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ دەدرێتە حکوومەتی هەرێم.
هاوکات لەبەرامبەر ڕادەستکردنی دۆسیەی نەوت، حکوومەتی عێراق پشکی 12.67%ی بودجە کە بەگوێرەی زانیاریەکان نزیکەی 16 ترلیۆن و 609 ملیار و 639 ملیۆن دینار دەکات بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە دەکرێت.
ڕۆژی ڕابردوو، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و هەر یەکە لە حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق؛ بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن؛ فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشوازیان.
|