تاريخ: ۱۴۰۲ دوشنبه ۱۴ فروردين ساعت ۹:۲۹ بازدید: 757      نظرات: 0      کد مطلب: 20819

تۆمار کردنی ناوی گەنجێکی دهۆک لە کتێبی گینس


بە پێی هەواڵی هاژە، دوای ئەوەی گەنجێکی شاری دهۆک توانیی ژمارەیەکی پێوانەیی لە شناو تۆمار بکات، ناوی لە کتێبی گینسدا تۆمار کرا.
جه‌رجیس ڕه‌شید، دانیشتووی شاری دهۆک، لەسەر بەدەست هێنانی ئەم پلەیە بە میدیاکانی گووتووە: "من ساڵی ٢٠١٧ لە ئیمارات ٢ هەزار و ٥٠١ شناوم کرد و وەکوو ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرا. ٥٨ شناو لەسەر پەنجە کە ٣٠ کیلۆگڕەم ئاسنیش لەسەر پشتم بوو. هەروەها دوو ڕیکۆردی دیکەم شکاندووە کە توانیومە ٥٤ شناو لەسەر پەنجە لە ماوەی یەک دەقەدا بکەم کە لەهەمان کاتدا ٣٠ کیلۆگڕەم ئاسنیش لەسەر پشتم بوو. پێش من هیچ کەسێک ئەو ڕیکۆردەی نەشکاندووە، بەو ئەنجامانە توانیومە ناوی خۆم وەک گەنجێکی کورد لە کتێبی گینسدا تۆمار بکەم."
ئەو گەنجە دهۆکییە دەشڵێت: "لە جیهاندا تەنیا سێ کەس دەتوانن ڕیکۆردی شنا بشکێنن، کەسێک لە ئەمریکایە. یەکی دیکە لە بەریتانیایە و منیش لە هەرێمی کوردستانم. چوار بڕوانامەی کتێبی گینس گەیشتوونەتە دەستم و دوو بڕوانامەی دیکەش ماوە کە بەزوویی دەگەنە دەستم و دەبمە خاوەنی شەش بڕوانامە و بەرنامەم بۆ داهاتوو ئەوەیە کە ڕیکۆردی دیکە تۆمار کەم."
ڕەسید لەسەر باوەڕبەخۆ بوونی چینی گەنجان لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: "بە دڵگرانییەوە دەڵێم گەنجانی ئێمە باوەڕیان بە خۆیان نییە، ئەگەرنا گەنجانی ئێمە دەتوانن لە زۆر بواردا ڕیکۆرد بشکێنن. ئامانجی من خزمەتکردنی وڵاتەکەمە و دڵخۆشم بەوەی کە وەکوو گەنجێکی کورد توانیم ئەو ناوە تۆمار بکە."



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد