تاريخ: ۱۴۰۲ دوشنبه ۱۴ فروردين ساعت ۹:۲۳ بازدید: 670      نظرات: 0      کد مطلب: 20818

کاندیدا بوونی سێ ژنی کورد بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی فینلەند


بە پێی هەواڵی هاژە، دۆینێ یەک شەممە ١٣ی خاکەلێوە ھەڵبژاردنی پەرلمانی فینلەند بەڕێوەچوو، لەکۆی ٢ ھەزار و ٢٤ کاندید لە ١١ ناوەندی ھەڵبژاردن سێ ژنی کورد بۆ ئەندامییەتی لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە خۆیان پاڵاوتووە.
یەکێک لەم ژنە کوردانە، شیرین نامیق تەمەن ٤٠ ساڵ و لەدایکبووی شاری کەرکووک و خاوەنی بڕوانامەی کارناسی باڵا لە ڕاگەیاندنە، کە وەک ژینگە پارێز و دیپلۆماتکاری پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مەجارستان کاری کردووە، لەم هەڵبژاردنەدا بە ژمارەی ١٢ کاندیدی پارتی سەوز بووە.
ھەروەھا گەشاو بیبانی لەدایکبووی ساڵی١٩٨٧ی شاری کەرکوک کە لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا بەشدار بووە، لەم هەڵبژاردنەش‌دا بە ژمارەی ٩٠ کاندیدی پارتی چەپەکان بووە.
"شەیدا سوھرابی"یش یەکێکی تر لە کاندیدە کوردەکانی پەرلەمانی فینلەند و تەمەنی ٣٢ ساڵە، لە سەرپێلی زەھاوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، بڕوانامەی کارناسی باڵای لە زانستە سیاسییەکان هەیە و جێگری ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیی ھێڵسنکییە، لەم هەڵبژاردنە بە ژمارە ١٥٠ کاندیدی ھاوپەیمانیی نیشتمانییە.
بەپێی ئامارەکان، نزیکەی ٢٠ ھەزار کورد لە فینلەند دەژین، لەم ژمارەیە نزیکەی ٨ ھەزار کورد مافی دەنگدانیان ھەیە. ئەمە لە حاڵیک دایە کە لە دەنگدانی پێشوودا، ١١ هەزار کورد لە فینلەند دەژیان و تەنیا ٤ هەزار و ٥٠٠ کەس مافی دەنگ دانیان هەبووە.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد