تاريخ: ۱۴۰۲ يکشنبه ۱۳ فروردين ساعت ۱۲:۳۱ | بازدید: 636 نظرات: 0 کد مطلب: 20814 |
بەرپرسی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان وتی: پێنجەمین فێستیڤاڵی نەتەوەیی مۆسیقایی لەیلاخ خەزەڵوەری 1402 لە شاری دێولان بەڕیوە دەچێت.
عەلی ئەسغەر دەریایی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی هاوئاهەنگی بەڕێوە چوونی پێنجەمین فێستیڤاڵی نەتەوەیی مۆسیقای لەیلاخ ڕایگەیاند: ئەو ڕووداوە هونەرییە لە خەزەڵوەری1402 بە میوانداری شاری دێوڵان بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو فێستیڤاڵە بە هەوڵی ئیدارەی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان، نووسینگەی ئەنجومەنی مۆسیقایی لە پارێزگای کوردستان و دامەزراوەی هونەری شنەی لەیلاخ ل درێژەی کەم کردنەوەی خەساری کۆمەڵایەتی و بە ئیامانجی دروست کردنی شادی کۆمەڵایەتی لە چوارەم و پێنجمی خەزەڵوەری 1402 بە میوانداری دێوڵان بەڕێوە دەچێت.
|