تاريخ: ۱۳۹۵ دوشنبه ۱۸ بهمن ساعت ۲۰:۲۸ بازدید: 1234      نظرات: 0      کد مطلب: 3061

تڕامپ وەک کاتالیزۆر؛ شەڕ وەک دسیپلین

عەبدولقادرنیازی


ڕوانین لە کردەوەکانی تڕامپ و دژکردەوەکانی بەرهەم هاتوو، ڕەنگە بەو ئاکامەمان بگەیێنێ کە تێکچوون و لە ڕەسمەچوونی چوارچێوەی دسیپلین و ئەجیندای نوێی جیهانی، زۆر لە مێژە نە تەنیا ناوخۆی ئامریکا کە ئورووپاشی گرتۆتەوە و وێدەچێ لە ئاکامی خۆشی نزیک بکاتەوە. هەر ئەو دسیپلینە نوێیەی کە سەرەتاکانی دامەزرانی لە ساڵی 1945دا و ڕێفۆڕم و پێداچوونەوەشی لە دەیەکانی 50 تا 70ی زایینیدا دەستەبەر دەکرێ. سەرچاوەی ئەو دیسیپلینە نوێیە هەر ئامریکا بوو و وێدەچێ کۆتاییەکەشی ئەگەر داوێنگری ناوخۆی ئامریکا نەبێ، لانیکەم ئەو جارەشیان بە هۆی تێزی "ناسیۆناڵیزم_ئابووری" تڕامپ، لە ئامریکاوە دەست پێدەکا. بۆشایی هاوکێشی لایەنە بەهێزەکان لە ڕۆژئاوای ئاسیا و باشووری ئافریقا بە هۆی سەرهەڵدانی لە ڕادەبەدەری داعش و بۆکۆحەرام و ئەلقاعیدە لەو شوێنانەدا و سەرهەڵدانی کاراکتێرە نوێیەکان، وێڕای تێکدانی تەعادول و هاوکێشی نێوان هێزە نێونەتەوەییەکان، هاوکات ئەو دسیپلینە نوێیەشی تووشی بۆشایی و هەڵۆڵییەک کردووە. سەرەڕای هەموو ئەوانە ئەو ناهاوکێشی و نابەرامبەرییەی لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیاشدا هاوکات دەبیندرێ ڕێک مۆدێلی کۆپی پێیست کراوی مۆدێلە ڕۆژئاواییەکەیەتی، تەنیا جیاوازی ئەو دوکەیسە لێرەدایە کە لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا فاکتۆری تێڕۆریستی و لەڕۆژئاواکەشیدا فاکتۆری ئابووری، تێکچوونی ئەو دسیپلینە دیاری دەکەن.

خەسارەێزەکییەکانی گلۆبالیزمیش، بەهۆی دەکارهێنانی سیاسەت گەلی وێکچوو (مشابە) بەسەر وڵاتانی لە بنەڕەتەوە جیاوازی ئورووپا لە هەموو بوارەکاندا و هاوکات بوونی ئەو قەیران گەلە بنەڕەتییە لەگەڵ قەیرانی ئابووری ئورووپا و لە ڕادەبەدەر بوونی ئامار و ئەژماری کۆچبەران لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئافریقاوە بەرەو ئورووپا، کە وەک سومبۆلی قەیرانە کۆمەڵایەتییەکانی ئورووپا دێتە ئەژمار، یه‌کێکی ترە لە هۆکارەکانی تێکچوونی دسیپلینی نوێی جیهانی. کێشەکان بەو هۆکارانە کۆتاییان نایە و چوونەدەری بریتانیا لەیه‌کێتی ئورووپا کە ئەویش هاوکات لە دوو پوتانسییەلی سڕانەوە لە ئاڵقەی وڵاتە بەهێزەکان و بوون بە وڵاتێکی بەهێزی سەربەخۆتر، کەڵک وەردەگرێ، دەتوانێ فاکتۆرێکی‌تر بێ بۆ تووشی قەیران کردنی ئەو دسیپلینە نوێیە، هەر چەند وێشدەچێ دەرچوونی بریتانیا لەیه‌کێتی ئورووپا، بە هۆی مانەوەی دوو وڵاتی ئاڵمان و فەڕانسە لە ناو ئاڵقەی یه‌کێتی ئورووپادا، ئەو دسیپلینە زۆر تووشی قەیران نەکا یا لانیکەم شوێندانەرییەکی ئەوتۆ و بەهێزی نەبێ لەبەر ئەوەیکە ڕووکردی (رویکرد) وڵاتانی ئاڵمان و فەڕانسە و یه‌کێتی ئورووپا لە بەرامبەر یه‌کتر لە بنەڕەت ڕا ئەوەندە جیاواز و شەڕانگێزە، کە داوێنی ئامریکاش دەگرێتەوە. لە لایەکی ترەوە یه‌کێتی عەڕەب بە هۆی تێکچوونی هاوکێشی سیاسی و لۆجێستیکی لە نێو وڵاتانی عەڕەبی وەک ئیماڕات و میسر و سعوودیاشدا کە هەر کامیان خۆ بە دمڕاستی ئەو یه‌کێتییە دەزانن، تێکچوونی ئەو دسیپلینە لە ناوچەدا ئەوەندەی تر کڕژتر و پشت‌ڕاست تر دەکاتەوە، ئەوە لە کاتێک دایە کە کێشەی بنەڕەتی و ئایینزایی (مذهبی) و سترەکتۆرییەکانی ئیدئۆلۆژیکی هەمووی ئەوانە لەگەڵ ئێران و شەڕی سووریا و یەمەن و... ئەوەندەی تر وەک کاتالیزۆرێک دەوری خۆیان لەو سناریۆیەدا دەگێڕن. تێکچوونی بنەما پۆپۆلیستی و ڕووکەشییەکانی ئەو سناریۆیە کاتێک خۆی بەرجەستەتر دەکاتەوە کە تڕامپ بە گوێرەی نزیکایەتی لەگەڵ ڕووسیا و هاوڕابوونی لەگەڵ ئەو وڵاتە بۆ بەرەنگاری داعش لە سووریا، بە ئاشکرایی خۆی دەگێژەونی پاڕادۆکسێک هاویشتووە، لە بەر ئەوەیکە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ داعش بە هاوکاری ڕووسیا، نەخودی سەرۆکی ڕووسیا نە ئەسەد، و نە ئامریکاش، لانیکەم تا ئێستا نەیانتوانیوە واز لە شوێندانانی ئێران بێنن لە سەرچارە سەرکردنی شەڕ و کێشەی ناو سووریا کە ئەویش خۆی قەیرانێکی ترە بۆ تڕامپ و دەوڵەتەکەی، لە کاتێکدا لە لایەکەوە خەریکی سازکردنی قەیرانی ترە لەگەڵ ئێران، وەک هەڵوەشاندنەوەی ویزای ئێرانییەکان لە لایەکەوە و تاقی کردنەوەی بالستیک و کڕووز لە لایەن ئێران و کێشەی بنەڕەتی تڕامپ لەگەڵ دۆسییەی ناوۆکی (مسالەهستەای) و بەرجام کە بە ڕای تڕامپ بە زەبرترین خەساری مێژووی بە ئامریکا بووە لە لایەک و شوێندانانی ئێران لە سەر چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا، ئەو پاڕادۆکسانەن کە تڕامپ لە ناوچەدا تێیان کەوتووە.

پڕۆتستۆ و دژکردەوە ئامریکایی و جیهانییەکانی دژ بە تڕامپیش سەرقاڵییەکی دیکەیە کە بۆ ئامریکا بە گشتی و تڕامپ بە تایبەتی پێکهاتوون. هەر چەند بۆ بەرەوڕووبوونەوە و خوێندنەوە و تاوتۆی کردەوەکانی تڕامپ، کاتێکی زۆرتر پێویستە بەڵام دەبێ بکوترێ کە دەرکەوتنی نیشانەکانی تێکچوونی دسیپلینی نوێی جیهانی، بەرهەمی هەڵبژێردران و سەرۆکایەتی تڕامپ نییە بەڵکوو تڕامپ و سەرۆکایەتییەکەی بەرهەمی نسکۆ هێنان و فەشەلی ئەو دسیپلینەن و لە پەنا تەواوی ئەو فاکتۆرانەی لێرەدا ئاماژەیان پێکرا ئەو فەشەل و ئاش بەتاڵە بەهێزترخۆ دەردەخا، هێژموونی وردە وردەی ڕووسیا و بەهێزبوونی ئابووری چین و هێزی ناوۆکی کۆریای باشوور و حەولەکانی ئۆردوغان بۆ دامەزراندنی ئیمپڕاتۆری نێئۆعوسمانی، ئەگەر هۆی سەرهەڵدانی شەڕێکی جیهانی نەبن لانیکەم دسیپلینی نوێ و ئیدارەی جیهان تووشی هەڵەمووت و هەڵدێر دەکەن.



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد