تاريخ: ۱۳۹۵ جمعه ۱۵ بهمن ساعت ۲۱:۲۰ بازدید: 2234      نظرات: 0      کد مطلب: 3060

سێوی مێخه‌ک‌ڕێژ، هێمایه‌ک بۆ خۆشه‌ویستی له فولکلۆری کورده‌واریدا


 هاژه - سێوێکى سرووشتییە کە دوای مێخەکڕێژ کردنی، ماوەى بیست رۆژ تا مانگێک دەخایەنێ تا وشک ببیێتەوە. پاش وشک بوونەوە، بە سەدان ساڵ وەکوو خۆى دەمێنێتەوە و بۆن وبەرامەکەى نابڕێت.

سێوى مێخەکڕێژ نەریتێکى کۆنى کوردەواری و هەڵگرى هێمایەکى ئەڤینداری و ئاشتیخوازانەیە کە لە دوو حاڵەتدا بەکار هێنراوە:

1.       کاتێک کەسێک ئەڤیندار بووە و نەیتوانیوە خۆشەویستى خۆى بە زمان دەرببڕێ، سێوێکى مێخەکڕێژ کردووە و بۆ دڵدارەکەى خۆى ناردووە.

2.       کاتێک دوو ئەڤیندار یان دوو کەس لە یەکتر تۆراون، لایەنێکیان سێوێکی مێخەکڕێژ کردووە و لە پێناو ئاشتبوونەوە بۆ ئەویترى ناردووە.

"سێوى مێخەکڕێژ وەکوو سیمبولێکی کوردەوارى"

گەلی کورد بە هۆی گەلێک هۆکارنەیتوانیوە میژوو و کلتوری خۆی تۆمار بکات. نەبوون یان لاوازبوونی مێژووی نوسراو و تۆمارکردن، یەکێک لە خاڵە هەرە لاوازەکانی ئەو نەتەوە بووە. هەر بۆیە تا ئێستاش فۆلکلۆر و ئەدەبیاتی فۆلکلۆر و زارەکی ژێدەرێکی سەرکی گەلی کوردە. سێوی مێخەکڕێژ تەمەنێکی دوور و درێژی لەناو فۆلکلۆری کوردیدا هەیە. ئەو سێوە هەر لە کۆنەوە نەسل لە دوای نەسل لە ناو بوخچەی دایەپیرە و لە سەر تاقە و رەفەی ماڵەکاندا شوێنێکی تایبەتی بووە. هەزاران ئەڤیندار پێشکەشی خۆشەویستەکانیان کردوون و بە هەزاران دڵی ڕەنجاوی ئاشت کردۆتەوە.تا ئێستاش گەلێک سێوی مێخەکڕێژ هەن کە تەمەنیان سەرووی سەد ساڵە و لە لایەن هێندێک بنەماڵەکان و بە تایبەتیش لە لادێیەکان پارێزراون. بە داخەوە لە چەند دەیەی ڕابردوو دۆخێکی فەرامۆشکاری بەسەر ئەو بەرهەمشدا هات و وەکوو گەلێک بەرهەمیتر کە نەپارێزران و گرینگیان پێنەدران و لەناو چوون، ئەو سێوەش نزیک لەناوچوون بوو تا بە ڕێکەوت سەیوان سەعیدیان لە ساڵی 1999سێوێکی مێخەکڕێژ لە لایەن دایکی پێدەگات. ئەوەش دەبێتە هەوێنی کۆمەڵێک بەرهەمی هونەری کە لە ساڵی 2003وە دەستیان پێکردوە و تا ئێستاش بەردەوامن.

سێوی مێخەکڕێژ یەکێک لەو بەرهەمانەیە کە هەم خاوەنی ڕەسەنایەتی گەلەکەمانە و هەم لە بواری جوانیناسیدا دەوڵەمەندە و گرینگتر لەوانەش هەڵگری دوو چەمکی بەرزی مرۆڤایەتی واتە ئەڤین و ئاشتییە.

جێگای ئاماژە پێکردنە کە ئەو بەرهەمە وەکوو براندێک بۆ کۆمپانیای "Vinsev' لە لایەن وەزارەتی پیشەسازی هەرێمی کوردستان لە وەڵاتی عێراقدا تۆمار کراوە و لە لایەن دەستەی گشتی گەشت و گوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی وەکوو سیمبۆل و دیاری کوردی ناسراوە.

سەرچاوە  www.vinsev.com

 


برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد