له میانه‌ی سێ ڕۆژی داهاتوو له هه‌ورامانی ته‌خت ڕێوڕه‌سمی ناسراو بە زەماوەند بۆ پیر شالیار به‌ڕێوه ده‌چێت.
به ڕاپۆرتی هاژه بە گێڕانەوە لە مێهر، ئه‌م جه‌ژنه له‌مڕۆ چوارشه‌مه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات و تاکوو ڕۆژی هه‌ینی درێژه‌ی ده‌بێت. به پێی لێکۆڵینه‌وه کۆنه‌کان پیر شالیار که‌سێکی ئاینی زه‌رده‌شتییه‌کان بووه که به هۆی که‌سایه‌تی و که‌رامه‌تی پیرشالیاره‌وه خێر و به‌ره‌که‌تێکی زۆر له کاتی خۆیدا ڕووی کردووه‌ته ناوچه‌که و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه ڕۆژی زه‌ماوه‌ندی پیر شالیار وه‌ک ڕۆژێکی جه‌ژن هه‌ر له کۆنه‌وه له هه‌ورامان دووباره ده‌کرێته‌وه.
هەورامان کە بە ناوچەیەکی شاخاوی و گەشتیاریی دوو بەشی کوردستانی ئێران و بەشێک لە پارێزگای هەڵەبجە دەگوترێت، له شاره‌کانی پاوه و نه‌سو و هه‌ڵه‌بجه و مه‌ریوان هه‌ڵکه‌وتووه و ناوچه شاخاوییه‌کانی نێوان ئه‌م چه‌ند شاره به هه‌وارمان ناسراوه.
شارەدێی هەورامان تەختی سەر بە شاری سەوڵاوەیە لە پارێزگای کوردستان له ئێران هەڵکەوتووە و به پێی ڕه‌وایه‌ته‌کان جێگەی لە دایک بوونی پیرشالیاری زردەشت و گڵکۆی ئەو کەسایەتییە مەزنەی کوردی تێدایە.
هەورامییەکان لە نیوەی زستان و نیوەی بەهاردا و سێ رۆژ و شەو ڕێوڕەسمی ئایینی و ئوستوورەیی و مێژوویی زەماوەندی "پیر شالیار" لە هەورامانی تەخت بەڕێوە دەبەن. لە ڕێوڕسمەکەدا کە بە بۆنەی زەماوەندی "پیر شالیار"ە، هەورامییەکان لە چەندین بۆنە و نەریتی جیاجیادا چێشتی تایبەت لێ دەنێن، گوێز و میوەی تایبەت بە سه‌ر خه‌ڵکی هەورامان دابەش دەکەن، شەو دادەنیشن؛ قوربانی دەکەن، هەڵدەپەڕن، شێعر و گۆرانی دەڵێن و دەف لێ دەدەن.
رێوڕەسمی پیر شالیار هەموو ساڵێک دوو جار بەڕێوە دەچێت كە یەكەمیان لە مانگی رێبەندان (۲۰۱۷ – ۲- ۱ و ۲ و ۳) لەژێر ناوی "زەماوەندی پیر" دایە و دووەمیشیان لەژێر ناوی "كۆمسای" لە مانگی بانەمەڕ و ڕێکەوتی ۵ -۵ی هەموو ساڵێک بەڕێوە دەچێت.
له ئاینی زهردشتییهکانیش له‌م دوو کاته‌دا دوو جه‌ژنی تایبه‌ت به ناوی مهرگان و تیرگان به‌ڕێوه ده‌چێت.
لە ماوەی ئەو سێرۆژەدا كە ئەو رێوڕسمە بەڕێوە دەچێت، نەریت و دابە مێژووییه‌کانی وه‌ک "كڵاو رۆچنە، قوربانی كردنی مەڕ و بزن، لێنانی چێشتی تشین، دەف ژەنی و سەمای عیرفانی و دیداری كەوشی چەرمیی پیر شالیار" لەناو بەشداربوواندا بەڕێوە دەچێت.
بەپێی سەرچاوە مێژووییەكان پیرشالیار، پیرێكی رۆحانی و خواناس و یەكێک لە موغانی سەردەمی زەردەشت بووە و لە لای خەڵكی هەورامان ڕێزێكی زۆری هەیە. به پێی لێدوانی خودی هه‌ورامییه‌کان پیرشالیار کتێبێکی به ناوی (ماریفەتوو پیری) هه‌یه که به که‌سی بێگانه‌ی نیشان ناده‌ن و گوتەكانی له‌جێگه‌ی مەتەڵ بەكار دەهێنن و خاوەنی كەراماتی زۆر بووه، وه‌ک شەفا بەخشینی نەخۆشان.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەندێ لایەن پێیان وایە کە پیرشالیار یەکێکە لە ۹۹ پیری هورامان و لە پەیڕەوانی حەزرەتی عەبدولقادر گەیلانیە و ڕەتی دەکەنەوە کە زەرتەشتی بووبێت و دەڵێن موسڵمان بووە و عارفێکی خەڵوەکێشی موسڵمانە.
جه‌ژنی پیر شالیار له ئێستادا خوازیاری یه‌کجاری زۆری به ده‌ست هێناوه و هه‌ر ساڵ گه‌شتیارێکی زۆر له هه‌موو شاره‌کانی ئێران و ناوچه کوردنشینه‌کان به‌شداری ئه‌م ڕێوڕه‌سمه ده‌که‌ن.