تاريخ: ۱۳۹۵ چهارشنبه ۱۳ بهمن ساعت ۱۴:۳۷ | بازدید: 1751 نظرات: 0 کد مطلب: 3027 |
سه‌رجه‌م پارت و ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی کوردی تورکیا بڕیاریان داوه که چاکسازی و ڕێفورم له یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکیا قبووڵ نه‌که‌ن.
به ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، بڕیاره پارتی دیموکراتیکی گه‌لان(هه‌ده‌په)، پارتی هه‌رێمه دیمۆکراتیکه‌کان (ده‌به‌په)، بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد (ته ژه ئه)، کۆنگره‌ی دیمۆکراتیکی گه‌ل (هه ده‌که) و کۆنگره‌ی جڤاکی دیمۆکراتیک (که جه‌ده) ده‌نگیان" نا "بێت به چاکسازی یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکیا.
دوێنی له ئامه‌د ئه‌م پارت و ڕێکخراوه مه‌ده‌نیانه کۆبوونه‌وه داوایان له خه‌ڵکی تورکیا کرد ده‌نگی نه‌رێنی به چاکسازی کردن له یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکیا بده‌ن.
له ڕاگه‌یێندراوی پارته کوردییه‌کاندا هاتووه که له‌م دۆخه نائاساییه‌ی تورکیا هه‌وڵ ده‌درێت له یاسای نوێ‌دا، دووباره کورده‌کان، گه‌لانی تورکیا، زه‌حمه‌ت کێشان، که‌مینه‌کان و ژنان پشت گوێ بخرێن.
جه‌ختیش کراوه که شه‌ڕی ڕزگاری خوازی، یاسایی و ئاشتی خوازنه و دیموکراسی خوازی لێره‌به‌دوا زیاتر په‌ره ده‌ستێنێ.
هه‌روه‌ها ئاماژه دراوه که ئه‌مه پیلانی ئاک پارتی و مه‌هه‌په یه و کورد ئه‌مجاره‌ش به فاشیزمی تورکیا نا ده‌ڵێت.
شیاوی ئاماژه‌ی که چاکسازی له یاسای بنه‌ره‌تی تورکیا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغان زیاتر ده‌کات.