تاريخ: ۱۴۰۱ دوشنبه ۳۱ مرداد ساعت ۱۰:۴۲ بازدید: 699      نظرات: 0      کد مطلب: 20144

سوودەکان بەپێ رۆیشتن دوای نانخواردن


بەپێ رۆیشتن یەکێکە لەو وەرزش و چالاکییانەی رۆژانە، کە لە هەر کاتێکی رۆژدا ئەنجامبدرێت، سوودی تەندروستی بە جەستە دەگەیەنێت، سەرباری ئەوەش هەندێک لایان باشە دوای نانخواردن بەپێ بڕۆن، کە ئەمەش هاوشانی بەپێ رۆیشتن پێش نانخواردن سوودی هەیە.
به پێی گوێرەی گۆڤاری (news now times) بەپێ رۆیشتن دوای نانخواردن، جگە لەوەی ئارامی بە دەروونی کەسەکە دەبەخشێت چەند سوودێکی تەندروستیشی هەیە، کە ئەوانیش بریتیین لە:
باشترکردنی کردەی هەرسکردنی خواردنەکە
کاتێک کەسێک دوای نانخواردن بەپێ دەڕوات، کرداری هەرسکردنی ئەو خواردنەوەی خواردوویەتی باشتردەبێت، بەو پێیەی لە کاتی بەپێ رۆیشتندا خۆراکەکان باشتر شی دەبنەوە لە گەدەدا.
هاوکارە بۆ دابەزانی کێش
بەپێ رۆیشتن دوای نانخواردن هاوکاری سوتاندنی کالۆری لە لەشدا دەکات، بۆیە ئەگەر کەسێک دوای نانخواردن ماوەی ٤٥
خولەک بۆ یەک کاتژمێر بەپێ بڕوات و بەردەوامبێت لەسەر ئەو چالاکییە بۆ ماوەی مانگێک کێشی دادەبزێت.
بەسوودە بۆ تەندروستی دڵ
ئەگەر کەسێک دوای نانخواردن بڕیاربدات، کە ماوەی چەند خولەکێک بەپێ بڕوات، ئەوا بڕیاری ئەوەیداوە، کە مرۆڤێکی تەندروست بمێنێتەوە، چونکە بەپێ رۆیشتن دوای نانخواردن هاوکاری کۆنترۆڵکردنی ئاستی کۆلیسترۆڵ و چەوری ناو خوێن دەدات و لە کۆتاییدا دڵ-یش بە تەندروستی دەهێڵێتەوە.
هاوکاری کۆنترۆڵکردنی فشاری خوێن دەکات
بەپێ ڕۆیشتن جگە لە سوود گەیاندن بە دڵ و هاوکاربوون بۆ دابەزاندنی کێش، بەسوودیشە بۆ کۆنترۆڵکردنی فشاری خوێن بە هاوسەنگی هێشتنەوەی و دەتواندێت وەک چارەسەرێک بۆ فشاری خوێن هەژماربکرێت.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد