بە پێی هەواڵی هاژە ژمارەی 189/190ی گۆڤاری مەهاباد چاپ و بڵاو کرایەوە.
لە سەروتاری ئەم ژمارەیە مودیر مەسئول تیشک دەخاتە سەر هەڵبژاردنی لە پێشی شووڕاکان و سەرۆک کۆماری و دڵێ: "ئەگەر هەل و مەرجەکان گونجاوتر بن کەسانی کاراتر و خۆماڵی هاتوونە سەر کار و ئەگەر دەست تێوەردانی نابەجێ و لاوەکی هاتۆتە ئاراوە کەسانی ناکارا و هەلپەرست سەریان لە سەندووقەکان وەدەر ناوە و کێشەکان پتر پەرەیان ئەستاندووە".
مودیر مەسئول بۆ ڕێگە چارە دەنووسێت: " ئەقڵی سەلیم دەخوازێ بە قازانجی پێداویستی و نیازی جەماوە، هەم بەرپرسانی حکوومی و هەمیش خودی خەڵک وشیارانە بێنە مەیدانی هەڵبژاردنی ئەم جارەی شووڕاکان و سەرۆککۆماری، کە بەم زووانە بەڕێوە دەچن". لە بەشێکی دیکەدا بۆ بە ئاکام گەیشتنی ئەو تەوەرە: "سەداقەتی حکوومەت بۆ دەنگی خەڵک" و ئەرکی میللەت لە هەمبەر "دەرفەت نەدان بە کەسانی نابەرپرس و کار لە دەست نەهاتوو و کەم جورئەت" دێنێتە بەر باس و شڕۆڤە.
وتارەکانی ئەو ژمارەیە لە 18 وتاری کوردی و 6 وتاری فارسی و هەروەها پاشکۆی تایبەت بە منداڵانی ئەو ژمارەیە لە 7 شێعر و چیرۆکی کوردی و 4 دانەی فارسی پێکهێندراوە.