تاريخ: ۱۴۰۱ چهارشنبه ۲۹ تير ساعت ۱۱:۱۰ بازدید: 965      نظرات: 0      کد مطلب: 19778

«زاگرۆس و دارستان» نووسراوەی نووسەری سەردەشتی لەچاپ درا


به پێی هەواڵی هاژه، پەڕتووکی «زاگرۆس و دارستان» نووسراوەی نووسەری سەردەشتی، «حەسەن ڕەوش» لە چاپ درا.

ئەم پەڕتووکە وەک نووسەرەکەی دەڵێت: یەکەم کتێبە کە بە زمانی کوردی سەبارەت بە دارستانەکانی زاگرۆس نووسراوە و ناوی تێکڕای ڕوەکە چێویەکان(دار) بەزمانی کوردی، لاتین و فارسی تێیدا هاتووە.

 هەروەها تێکڕای پیشە و نەریتەپەیوەندیدارەکان بەدارستان وەک: بەڕوودۆز، تەقەی مازوو، گەزۆکردن، گەڵاکردن و ... باسیان کراوە.

لەم پەڕتووکەدا باسی بەر و بەرهەمەکانی دارستان، خەسارناسی، هۆکارەکانی فەوتان، سوودەکانی دارستان، ڕووبەری دارستانەکان، جۆری پێکهاتەکان، چۆنییەتی پاراستن و ناژتنی جۆرەکانی داربەڕوو و... کراوە.

«زاگرۆس و دارستان» لەخۆگری هەندێک زانیارییە سەبارەت بەو ئاژەڵ و باڵندانەی کە خزمەت بەدارستان و بووژاندنەوەی دارستان دەکەن و هەروەها باسی مێژووی دارستان و پەیوەندی ژیانی کورد بەدارستان و پیشەی  ئاژەڵداری و خەسارناسی و بەڕۆژکردنەوەی پیشە زیانگەیێنەکان بەدارستان کراوە.

ئەم پەڕتووکە لە لایەن بڵاوگەی ڕاژە لە مەهاباد حەولی چاپی بۆ دراوە و بەم زووانە ڕەوانەی بازاڕ دەکرێ.

 «حەسەن ڕەوش» بە نازناوی «پارێزەر» لەدایک‌بووی گوندی بێورانی شاری سەردەشتە و تا ئێستا چەند بەرهەمی چاپ کراوە و هەندێکیشی ئامادەی چاپن. لەسەر ژیانی ئەم نووسەرە دەتوانن زیاتر بخوێننەوە: 




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد