لێرەدا دەگەڕەینەوە سەر ١١٦ ساڵ لەمەو پێش و ژیان و بەرهەمەکانی هونەرمەند و دەنگخۆشی کورد " خوالێخۆشبوو مەلا کەریمی مەهابادی" (سابڵاغی)یە. خاوەنی دەنگێکی ڕەسەن و ئەهووراییە و ڕەنگە لەنێو کورددا کەم کەس هەبێ وەک وی بچێ لە بواری ستایل و دەنگ و تۆن و موسیقاوە. جگە لەوە، کە گوێ دەگرییە ئەوەندە بەرهەمەی کە بۆ ئێمە بەجێ ماون، بۆمان دەردەکەوێ کە بەشێکی زۆریان لە لایەن نەوەکانی تری مۆسیقای کوردی وەکوو نەمران مامۆستا حەسەن زیرەک و مامۆستا محەممەد ماملێ و مامۆستا عەلی مەردان و مامۆستا عەزیز شاڕوخ گوتراونەتەوە و لە فەوتان پارێزراون.