تاريخ: ۱۳۹۵ پنج شنبه ۷ بهمن ساعت ۱۲:۳۲ بازدید: 768      نظرات: 0      کد مطلب: 2961

ئه‌مریکا بنکه‌ی سه‌ربازی نوێ له‌ کوردستانی سووریا ده‌کاته‌وه‌

ڕۆژنامه‌یه‌کی چاپی تورکیا ئاشکرای کرد که‌ ئه‌مریکا بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی نوێی له‌ شاری حه‌سه‌که‌ی کوردنشینی ئه‌مریکا کردووه‌ته‌وه.


به‌ ڕاپۆرتی هاژە لە گێڕانەوە لە مێهر له‌ ده‌یلی سه‌باح، ئه‌مریکا بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی له‌ ڕۆژئاوای شاری حه‌سه‌که‌ی سووریا دروست کردووه.

له‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه‌ که‌ ئه‌و بنکه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ دروست کراوه‌ که‌ ئاماده‌یی بۆ شه‌ڕی ده‌یره‌زوور و پشتیوانی له‌ شه‌ڕ دژی داعش له‌ ڕه‌قه‌ بکرێت.

 ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ سه‌رچاوه‌کانی نێزیک له‌ بارزانی ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ هێزه‌ ئه‌مریکاییه‌کان بڕیاره‌ که‌ڵک له‌ بنکه‌ی ته‌ل بیده‌ر له‌ ڕۆژئاوای شاری حه‌سه‌که‌ وه‌رگرن و ببێته‌ بکه‌ی نوێیان.

ئه‌وه‌ش راگه‌یێندراوه‌ که‌ ئه‌م بنکه‌ سه‌ربازیه‌ ۸۰۰ سه‌رباز و هێزی تایبه‌تی ئه‌مریکایی و هه‌روه‌ها ڕاوێژکار و ڕاهێنه‌ری سه‌ربازی و چه‌ک و چۆڵی تێدا ده‌بێت.

 شیاوی ئاماژه‌یه‌ که‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا نیزیک ساڵێک له‌مه‌وپێش کۆنتڕۆڵی فڕۆکه‌خانه‌ی ڕه‌میلانی پارێزگای حه‌سه‌که‌یان به‌ده‌سته‌وه‌ گرت بۆ پشتیوانی له‌ هێزه‌ کورده‌کانی پارتی یه‌کێتی دیمۆکراتیکی سووریا.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد