به پێی ڕاپۆرتی هاژه، ڕۆژی چوارشەممه 6ی ڕیبه‌ندانی 95ی هه‌تاوی کۆڕی خوێندنه‌وەی کورته شێعرەکانی قاسم تاباک به بەشداری کۆمه‌ڵیک له شاعیران و ئه‌دیبانی شارەکانی دوو پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و کوردستان له شاری نه‌غه‌ده به‌ڕێوە چوو.
له‌م کۆڕەدا که به هیممه‌تی بنکه‌ی شێعر و ئه‌دەبی عێرفانی نه‌غه‌ده به هاوکاری ئیدارەی فەرهه‌نگ و ئیڕشادی ئیسلامی به‌ڕێوە چوو ئامانجی ئەم بەرنامەیە ڕێزلێنان و خوێندنه‌وەیه‌کی ڕەخنه‌گرانه له سەر کورته شێعرەکانی قاسم تاباک بووه.
لە سەرەتای کوڕەکه‌دا مادی ئه‌رجومه‌ندی وەک پێشکه‌شکار و له به‌رپرسانی بنکه به‌خێرهاتنی گشت به‌شداربووانی کرد و ڕیزی به‌رنامه‌که‌ی ڕاگه‌یاند. پاشان ڕەحیم فتووحی به‌رپرسی بنکه چەند وته‌یه‌کی ئاراسته کرد.
یاقووب خزری وتارێکی له ژێر ناوی "ڕەوانناسی گوفتومانی، مودێلێک بۆ دیالۆگی دەق، زمان و خوێنه‌ر" پێشکێشی ئامادەبوان کرد.
دواتر وتاری "هەستێک نه‌رم وەک ڕۆحی لۆکه" له لایه‌ن قادر عه‌لیخا و وتاری "داکار، چرکانه، مینی‌ماڵ و پۆستێره شێعره‌وە تا قاسم تاباک" له لایه‌ن قادر ڕەسووڵ فات خوێندرایه‌وە.
له به‌شێکی دیکه له‌م کۆڕەدا شاعیری لاوی شاری سەقز میلاد ئه‌مانوڵڵاهی یادداشتێکی له سەر وەرگێڕانی "سیس بوون بیرەوەرییه‌کانم" پێشکه‌ش کرد.
هه‌ر لەم کۆڕەدا به‌ڕێز قاسم تاباک چەند شێعری خوێنده‌وە و دواتر خاتوو ژیلا حیسامی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی عێرفان شێعرێکی ئاراسته‌ێ کۆڕەکه کرد.
کۆڕبه‌ندی بیرۆیی به کۆڕگێڕی عه‌لی قاسمی و به‌شداری به‌ڕێزان شەویار گولابی ئازەر و دکتور خاله‌ق جەلیل نژاد و ڕەزا شەجیعی بۆ ماوەی 45 خولەک به‌ڕێوە چوو.
له کۆتایی ڕێ‌وڕەسمه‌که‌دا به بەخشینی ته‌ندیس ڕێز له وتاربێژان و ڕەخنه‌گران گیرا.
وێنه‌گر: لوقمان شەڵماش