تاريخ: ۱۴۰۱ شنبه ۱۱ تير ساعت ۱۸:۱۳ | بازدید: 835 نظرات: 0 کد مطلب: 19573 |
بە پێی هەواڵی هاژە، لە کۆماری چیك دۆینێ ههینی ١ی ژووییە / ١٠ی پووشپەڕ پەنجا و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کارلۆڤی ڤاری دەستی پێکرد.
ئەمساڵ لە بەشی دەرەوەی کێبڕکێی فیلمی "زاڵاو" بەرهەمی "ئەرسەلان ئەمیری" دەرهێنەری کورد نەمایش دەکرێت کە پێشتر خەڵاتی ڕەخنەگرانی فیلم فێستیڤاڵی وێنیزی وەرگرتووە.
"زاڵاو" یەکەمین فیلمی درێژی ئەرسەلان ئەمیری ئەژمار دەکرێت. ناوئاخنی چیرۆکی ئەم فیلمە ترس و دڵڕاوکێی خەڵکی گوندێک دەگێڕێتەوە، کە لەلایەن بوونەوەرێکی سەیر ئازار دەدرێن.
فێستیڤاڵی ئەمساڵ تا ٩ی جولای / ١٨ی پووشپەڕ بەردەوام دەبێت و بە نمایشی "سێ هەزار ساڵ حەسرەت" ئاخرین بەرهەمی دەرهێنەری بەناوبانگی ئوستڕالیایی "جۆرج میلەر" کۆتایی دێت. ئەم فیلمە یەکەم جار لە فێستیڤاڵی فیلمی کان نمایش کرا و سهرنجی ئامادەبووانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.
شایانی ئاماژەیە فێستیڤاڵی فیلمی کارلۆڤی ڤاری بە گرینگترین فستیڤاڵی فیلمی ڕۆژئاوا و ناوەندی ئهوروپا ئەژمار دەکرێت، کە ساڵانە لە مانگی ژووییەی بەرێوەدەچێت و هەر ساڵ زیاتر لە ٢٠٠ فیلمی تازە نمایش دەکات، کە بۆ بەدەستهێنانی گوێی کریستاڵی فێستیڤاڵ کێبڕکێ دەکەن.