تاريخ: ۱۴۰۱ شنبه ۱۱ تير ساعت ۱۸:۹ | بازدید: 986 نظرات: 0 کد مطلب: 19571 |
بە پێی هەواڵی هاژە، توێژینەوەیەكی نوێ لە گۆڤاری "نیچەر" دەری دەخات کە ئاوێتەیەك لە هەنگوینی ئەسڵیی هەنگ دەتوانێت خانە شێرپەنجەیییەكان لەماوەی ٦٠ خولەكدا لەناو ببات.
زانایان لە کۆلێژی بەشی توێژینەوە پزیشكییەكان هاری بیركنز لە ڕۆژئاوای ئوسترالیا تاقی كردنەوەیان لەسەر هەنگوینی زیاتر لە ٣٠٠ هەنگ و هەنگی Bumblebee دژ بە دوو جۆری شێرپەنجەی مەمك ئەنجام داوە.
ئەم زانایانە لەم تۆژینەوەیە بۆیان دەركەوتووە کە ئاوێتەیەكی هەنگوین كە بە "میلیتین" ناودەبرێت دەتوانێت خانە شێرپەنجەییەكان لەماوەی كاتژمێرێک لەناوببات، بەبێ ئەوەی زیانی بۆسەر خانەكانی دیكە هەبێت.
"میلیتین" بە پێكهاتەی چالاكی هەنگوینی هەنگ دادەنرێت، کە لە ٢٦ زنجیرەی ترشی تەندرووستی پێک هاتووە.
توێژەران لە تاقی کردنەوەکەیان بۆیان دەرکەوتووە کە ئاوێتەكە توانای بەئامانج گرتنی خانە شێرپەنجەییەكانی هەیە، بە جۆرێک كە بەكارهێنانی لەگەڵ دەرمانی دیكەی كیمیایی دەتوانن کەڵکی لێ وەرگرن. بەو شێوەیە کە دروست كردنی كونیلە لە پەردەی خانە شێرپەنجییەكان بەدوای خۆیدا دەهێنێت، ئەمەش وادەكات چارەسەرەكان باشتر لە ناو خانەكاندا جێ بگرن.
ئەم زانایایانە دەڵێن هەر چەند تاقیكردنەوەكانی ئەم توێژینەوەیە تەنها لە تاقیگەدا كراون، بەڵام ئەم تۆژینەوەیە دەتوانێت چارەسەری شێرپەنجەی مەمك بەدوای خۆیدا بهێنێت.
ماریلینا تاورۆ توێژەری بواری شێرپەنجەی مەمك لە ناوەندی موفیت بۆ شێرپەنجە لە ویلایەتە یەكگرتووەكان دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی توێژینەوەكە مایەی سەرنج و دڵخۆشییە، بەڵام پێویستی بە لێكۆڵینەوەی زیاترە بەر لەوەی بكرێتە دەرمانێك بەكاربهێنرێت.
|