تاريخ: ۱۴۰۱ چهارشنبه ۸ تير ساعت ۱۷:۲۷ بازدید: 690      نظرات: 0      کد مطلب: 19532

یەكەم ئۆتۆمبێل كە بە وزەی خۆر کار دەکات دەێتە نێو بازاڕەوە


بە پێی هەواڵی هاژە، وڵاتی هولەند یەكەم ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە جیهاندا خستە بازاڕەوە كە بۆ ماوەی چەند مانگێك كاردەكات بەبێ ئەوەی پێویست بكات شاڕژ بكرێتەوە.

شەریکەیەکی هولەندی بەناوی Lightyear، لەم دواییانەدا پەردەی لەسەر ئۆتۆمبێلێكی جیاوازی كارەبایی لادا كە دەتوانێت تەواو بە وزەی خۆر كار بكات.

پسپۆڕانی شەریکەکە ئاماژەیان بەوە كردووە كە كاركردن لەسەر پەرەپێدانی ئۆتۆمبێلی Lightyear نزیكەی شەش ساڵی خایاندووە و لە پاییزی ئەمساڵدا بە فەرمی دەخرێتە بازاڕەوە.

نرخی فرۆشی ئەم ئۆتۆمبێلە ٢٥٠ هەزار یۆرۆ خەمڵێندراوە.

لە بواری تکنیکەوە، لەم ئۆتۆمبێلە تواندراوە پێنج میتری چوارگۆشە پانێڵی وزەی خۆر لە ناو توخمەكانی پێكهاتەی دەرەكییەکەیەوە دابندرێت، ئەمەش وا دەكات باتری ئۆتۆمبێلەكە شاڕژ بكرێنەوە بۆ ئەوەی هەموو ڕۆژێك بە مەودای ٧٠ كیلۆمیتر کار بکات و ڕێگا بپێوێت. لەئەگەری شاڕژی تەواوی باترییەکە ئەم ئۆتۆمبێلە دەتوانێت مەودای ٥٢٠ کیلۆمیتر ببڕێت.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد