تاريخ: ۱۴۰۱ سه شنبه ۷ تير ساعت ۲۱:۲ | بازدید: 759 نظرات: 0 کد مطلب: 19520 |
بە پێی هەواڵی هاژە، فیلمی "دراوسێ" لە دەرهێنانی دەرهێنەری كورد مانو خەلیل، خەڵاتی باشترین دەرهێنەری لە فێستیڤاڵی فیلمی عەڕەبی لە شاری ڕۆتەردام بەدەستهێنا.
فیلمی دراوسێ لە چوارچێوەی بەشداری كردنی لە دەیان فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا چەندین خەڵاتی فێستیڤاڵی بەدەستهێناوە، گرنگترینیان خەڵاتی باشترین سیناریۆ لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دەریای سوور لە وڵاتی سعودیە بووە.
بێجگە لەئەمانە ئەم بەرهەمە سینەماییە، خەڵاتی باشترین فیلم و خەڵاتی بینەر و خەڵاتی لێژنەی دادوەری مامۆستایان لە فێستیڤاڵی لاتینی فیلمی ئەمریكایی و ئاسیایی و ئەفریقایی لە شاری میلانۆ، هەروەها خەڵاتی ڕەخنەگرانی فیلم لە سانفرانسیسكۆ لە ئەمریكا بۆخۆی مسۆگەر کردووە.
لەسەر فیلمی دراوسێ چەندین ڕەخنەگری عەڕەبی و نێودەوڵەتی لەسەریان نووسیوە کە لە نێو دیارترینی ئەو شتانەی كە لەسەر فیلمەكە نووسرابوو، "هەر دیمەنێك لە فیلمەكەی مانۆ خەلیلدا چیرۆكێك دەگێڕێتەوە" بە جوانی ئەم بەرهەمەی شرۆڤە و لێکداوەتەوە.
چیرۆكی فیلمەكە باس لە ڕووداوێكی سەرەتای هەشتاكانی زایینی سەدەی ڕابردوو دەكات، لە سەردەمی دەسەڵاتی حافز ئەسەددا لە گوندێكی بچووكی سەر سنووری سووریا و توركیا، كە سیرۆ، منداڵێكی كورد دەبێت ڕووبەڕووی گۆڕانكارییەكی ڕیشەیی ببێتەوە كە جیهانە بچووكەكەی خۆی دەگۆڕێت.
فیلمی دراوسێ کە مانو خەلیل دەرهێنان و نووسینی بۆ کردووە، سەرحەد خەلیل، جەلال ئەلتەویل و جیهاد عەبدۆ ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
|