تاريخ: ۱۴۰۱ سه شنبه ۷ تير ساعت ۱۸:۵۹ بازدید: 1573      نظرات: 0      کد مطلب: 19516
خوێن‌ڕشتن لە زانکۆی سەلاحەدین

خوێندکارێک دوو مامۆستای خۆی کوشت و کەسێکیشی بریندار کرد


 
 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، پاش رووداوی کوشتنی هەردوو مامۆستای زانکۆی سەلاحەددین لە شاری هەولێر بە هاوبەشی هێزە ئەمنیەکانی شاری هەولێر تاوانبار دەستگیر کرا.

بكوژی د. كاوان ئیسماعیل راگری كۆلیژی یاسای زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین و د. ئیسماعیل حه‌مه‌خان، مامۆستای كۆلیژی ئه‌ندازیاریی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ناوی "أ. م. ق"ـه‌ و پێشتر له‌ زانكۆی سۆران قوتابی كۆلیژی یاسا بووه‌ و كێشه‌ی له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌كی ئافره‌ت درووست كردووه‌، بۆیه‌ له‌ زانكۆی سۆران ده‌ركراوه‌.

ئەمڕۆ، خوێندکارەکە لە شاری هەولێر چووەتە سەر ماڵی ئەو مامۆستایەی زانکۆی سۆران کە کێشەی لەگەڵیدا هەبووە، بەڵام خۆی لەماڵ نەبووە، هەر بۆیە هاوسەرەکەی بەناوی د. ئیسماعیل حەمەخان دەڕفێنێت و دەیکوژێت، کە ئەویش مامۆستای کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەلاحەدین بووە.

پاشانیش دەچیتە کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین و تەقە لە پاسەوانی کۆلێژەکە دەکات و برینداری دەکات، دواتر تەقە لە د.کاوان ئیسماعیل، ڕاگری کۆلێژەکە دەکات و دەیکوژێت.

ئاسایشی هەولێر وێنەی بکوژەکەی بڵاوکردەوە و ڕووی تاوانبارەکەی شاردەوە، بەڵآم وێنەی بکوژەکە بەشێوەیەکی فراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، "کێشەیەکی هەبووە و فەسڵ کراوە و لێرەش [لە زانکۆی سەلاحەدین] وەرنەگیراوە؛ هەربۆیە جگە لەم دوو مامۆستایە، هەڕەشەی لە کۆمەڵێک مامۆستا کردووە، لادەرێکە لە یاسا و دەکەوێتە بەردەمی یاسا."





برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد