تاريخ: ۱۳۹۵ دوشنبه ۴ بهمن ساعت ۱۵:۱۰ | بازدید: 2195 نظرات: 0 کد مطلب: 2933 |
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: شارۆمه‌ندانی ۱۸۰ وڵات بێ ویزا گرتن ده‌توانن سه‌فه‌ری ورمێ بکه‌ن.
به ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، حه‌سه‌ن قه‌شقاوی دوێنێ له شاری ورمێ ڕایگه‌یاند: ئێمه له حاڵی ڕێخستنی نووسینگه‌ی ئهکترۆنیکی دەرکردنی ویزا له ورمێین که ئه‌مه‌ش ئاسانکاری باش بۆ که‌رتی گه‌شت یاری و گەشت وگوزاری خه‌ڵک ده‌کات.
قه‌شقاوی ڕایگه‌یاند که شاری ورمێ دوای تاران و شیراز و مه‌شهه‌د، چوارمه‌ین شاره که نووسینگه‌ی ویزای ئه‌لکترۆنیکی بۆ دروست ده‌کرێت.
ئه‌و زیادی کرد: دوای ڕێخستنی ئه‌م نووسینگه‌یه ۱۸۰ وڵاتی جیهان، بێجگه له ۱۰ وڵاتی نه‌بێت، ده‌توانن به بێ ویزا وه‌رگرتن سه‌فه‌ری شاری ورمێ بکه‌ن، ئه‌وان ته‌نیا پێویسته که پاسپۆڕتی وڵاته‌که‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ بێت. گه‌شتیاره‌کان ته‌نیا ۵ خولەک چاوەڕوان ده‌بن و دواجار ده‌توانن بێنە ناو ورمێ .
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی کرد که ورمێ شارێکی گه‌شتیارییه و پڕه له پزشکی لێهاتوو که ده‌توانێت گه‌شتیاری به‌شی ته‌ندروستی بۆ شاره‌که ڕابکێشێت، بێ گومان ڕێخستنی ئه‌م نووسینگه‌یه ده‌توانێت له ئاستێکی زۆر باش‌دا ورمێ به جیهانه‌وه ببه‌ستێته‌وه.
شایانی باسه که شاری ورمێ ناوه‌ندی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوایه له ئێران و دانیشتووه‌کانی له دوو به‌شی سه‌ره‌کی کورد و تورکی ئازری پێکهاتوون.
|