تاريخ: ۱۳۹۵ دوشنبه ۴ بهمن ساعت ۱۴:۲۹ | بازدید: 1751 نظرات: 0 کد مطلب: 2931 |
شارام نازری له میانه‌ی به‌شداری کردن له ڕێوڕه‌سمی هونه‌ری شاری کرماشان ڕایگه‌یاند که من ڕازی نیم ته‌له‌فزیۆن به‌رهه‌مه‌کانم به بێ مۆڵه‌ت بڵاو ده‌کاته‌وه.
به ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، شارام نازاری، هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی مۆسیقای کوردی له جیهان دوێنێ له کۆتایی فستیڤاڵی ئێتنیکه‌کان له کرماشان وتی: ئه‌مه‌ی که کرماشان له من ڕێز بگرێت و من خه‌ڵات بکات به‌ڕاستی جێگه‌ی دڵخۆشییه، ئه‌گه‌رچی ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ند زۆر خۆشمان له‌م کارانه نایه‌ت.
نازری زیادی کرد: هه‌ڵبه‌ت پێم خۆشه گه‌ر بڕیار وایه له مه‌ن ڕێز بگیردرێت، ئه‌م کاره به هه‌ماهه‌نگی زیاتر ئه‌نجام بدرێت. ئه‌گه‌ر ئاگادار ده‌بووم ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌ڕێزانه بۆ ڕێز گرتن له من دێن بۆ ئێره، ئه‌م زه‌حمه‌ته‌م پێنده‌دان.
ئه‌و جه‌ختی کرد: به‌ڕاستی خه‌ڵاتی هونه‌ری کرماشان بۆ من جێگه‌ی دڵخۆشییه، به‌ڵام لام وایه ده‌بێت که‌سی گه‌وره‌ی وه‌ک محه‌ممه‌د ڕه‌زا ده‌روێشیش له بیر نه‌که‌ین.
له درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌که ئاماده‌بوانی به‌رنامه‌که داوایان له نازری کرد که ئاوازێکی زیندوو پێشکه‌ش بکات، نازری وتی: ئه‌گه‌ر ته‌له‌فیزیۆن قه‌ول بدات که بڵاوی ناکاته‌وه ئه‌وه ئاوازێک پێشکه‌شی ئه‌م کۆڕه ڕێزداره ده‌که‌م.
ئه‌و وتی: بڕێک له هونه‌رمه‌ندانی وه‌ک من له ته‌له‌فیزیۆن بێ به‌ش کراون، له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌مه بۆ ده‌یان ساڵه ته‌له‌فیزیۆن به‌رهه‌مه‌کانی من بڵاو ده‌کاته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له من وه‌رگردبێت.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده کورده له کۆتاییدا وتی: من ده‌رفه‌تی زۆرم هه‌یه و به ئاسانی ده‌توانم بڕۆم بۆ فه‌ڕه‌نسا و ئه‌مریکا، به‌ڵام ئه‌م کاره‌م نه‌کردووه و نایشی که‌م، ئه‌مه‌ش بابه‌تێکی گرنگه که تۆ خزمه‌ت به نیشتمانه‌که‌ی خۆت بکەی.