تاريخ: ۱۳۹۵ يکشنبه ۳ بهمن ساعت ۱۶:۵۶ بازدید: 1670      نظرات: 1      کد مطلب: 2918

فیلمێکی کوردی له‌ مه‌شهه‌د خه‌ڵات کرا


فیلمی ماڵی سپی له‌ ده‌رهێنانی ئه‌ره‌ستو مه‌فاخری و به‌رهه‌م هێنانی حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان له‌ فستیڤاڵی ڕویش له‌ شاری مه‌شهد له‌ ئێران خه‌ڵاتی باشترین فیلمی پێشکه‌ش کرا.
به‌ ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، ئه‌مین مورادی به‌رپرسی حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان له‌مباره‌وه‌ به‌ مێهری وت: فیلمی ماڵی سپی له‌ ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی لاو و به‌ توانای کوردستانی له‌ ده‌یه‌مین خولی فستیڤاڵی ناوخۆیی فیلمی ڕوویش له‌ مه‌شهد خه‌ڵاتی باشترین فیلمی فستیڤاڵه‌که‌ی پێشکه‌ش کرا. ئه‌م فیلمه‌ له‌ لایه‌ن حه‌وزه‌ی هه‌نه‌ریه‌وه‌ پشتیوانی کراوه‌.

ئه‌و زیادی کرد: له‌م خوله‌ی فستیڤاڵه‌که‌، زیاتر له‌ ۱۲۰۸ به‌رهه‌م بۆ ده‌بیرخانه‌ی فستیڤاڵه‌که‌ نێردرا که‌ له‌م نێوانه‌دا ۸۲ فیلم له‌ به‌شی کێبه‌رکێدا به‌شداریان کرد. له‌ به‌شی لاوانی فستیڤاڵه‌که‌ فیلمی ماڵی سپی له‌ ده‌رهێنانی ئه‌ره‌ستو مه‌فاخری خه‌ڵاتی باشترین فیلمی فستیڤاڵه‌که‌ی پێشکه‌ش کرا.

له‌م فیلمه‌دا هونه‌رمه‌ندان نه‌زیر میرزایی، سیروان ڕه‌حیمی، میترا ڕه‌حیمی، سه‌رکێو مسگه‌ری، به‌هرام مورادی، سۆران فه‌هیم، به‌ختیار خه‌لیلی، شیما مولایی، ئه‌ڵاموراد ڕه‌شتیانی و شه‌کیب ئاقای به‌شداریان کردووه‌.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا فیلمسازانی کورد له‌ ئێران به‌ ده‌یان خه‌ڵاتی ناوخۆیی و جیهانیان مسۆگر کردووه‌ و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو، له‌ شاری سنه‌ و له‌ سینه‌ما به‌همه‌ن هه‌فته‌ی فیلمی سنه‌دژ به‌ به‌شداری ده‌یان فیلمی ناوخۆیی و بیانی به‌ڕێوه‌ چوو.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

سلام والا ما که ساکن مشهد بودیم بی خبر بودیم وگرنه حتما میرفتم با اینکه بنده کرد هستم ۱۳۹۵/۱۱/۴

نظر خود را براي ما ارسال كنيد