بیست و نۆهەمین کۆبوونەوەی شرۆڤەوه و لێکدانەوەی "ئەنجومەن ئەدەبیی دیالۆگ" تەرخان کرا بۆ باس و لێدوان لەسەر کتێبی کۆمەڵەچیرۆکی «شەدەی سوور»، بە بەشداری گەرم و گۆڕی نووسەری کتێب ڕێزدار «جەلیل ڕەحیمی».
"چرۆ پەرویزنیا" بەڕێوبەری دانیشتنەکان وێڕای بەخێرهاتنی ئامادەبووان، پانێلی کاری ئەنجومەنی لەمەڕ شیکاری ئەم بەرهەمەی ڕاگەیاند.
سەرەتا خاتوو «فەرەح پیران» بە خوێندنەوەیەکی کۆرت. خاتوو "عیشرەت مۆشفێق" بە کۆرتە باسێکی گشتی لە سەر دوو چیرۆکی هەڵبژاردە لە کتێبە بەشدار بووی ئەمجارەی دانیشتنەکە بوون.
دواتر خاتوو «تەنیا ئاباریان» و خاتوو "گەلاوێژ بەیگ نیا" هەر کام لە گۆشەنیگای تایبەتەوە لێدوانی خۆیان بۆ مژاری بەرباس خستە ئاراوا.
هەر لەو ڕێوڕەسمەدا خاتوو "تروسکە بەرخانە" خاتوو "مەلی قادری" خاتوو "شازاد ڕیحانی" و خاتوو "عیسمەت ئێسماعیل زادە" خوێندنەوەی خۆیان لە مەڕ فەزا و ناوەڕۆکی کۆمەڵە چیرۆکی شەدەی سوور خستە روو.
لە بەشێکی دیکەی ئەم کۆبوونەوەدا خاتوو "لەیلا عەباس تاهیر" بە خوێندنەوەو لێکدانەوەی چەند کۆرتە چیرۆک و هەڵسەنگاندنیان، خاتوو "ئارەزوو ئەحمەدی" بە سەردێری وتارێک لە ژێر ناوی(سەیری ئەوین لە کۆی کتێبی شەدەی سوور) ڕازێنەرەوەی ئەمجارەی دانیشتنەکەی ئەنجوومەنی دیالۆگ بوون.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا خاتوو«چرۆ پەرویزنیا» وتارێکی لەژێر سەردێڕی «قورسایی خەیال بەسەر واقیعدا» خوێندنەوەیەکی تر لە چیرۆکی شەدەی سووریان پێشکەشی ئامادە بووان کرد.
لە وەڕای بەرنامەکەدا، نووسەری کتێبی شەدەی سوور بە لێدوان لەسەر تایبەتمەندییەکانی ڕۆمان و بەتایبەت کۆرتە چێرۆک ڕەنگ و بوونێکی تازەیان بە کۆڕەکە بەخشی. و هەر وەها بەڕێزیان بە شێکاری ئەو باسە کە ئەو کۆمەڵە چیرۆکە بەهۆی ئەوەی کە هەڵگری ۱۹ چیرۆکە، جەخت دەخاتە سەر خوێنەر و هەر وەها ڕەخنەگر، چوون پێڕاناگا ئەو جۆرەی پێویستە بیانخاتە بەر لێکدانەوە. و تێبینی ئەوەی هەبوو کە ئەگەر ڕێژەی چیرۆکەکان کەمتر بوایە بێگومان مەجالی سرنج و خوێندنەوەیەکی قووڵتری بۆ پێکدەهات. و لە کۆتایی کۆبوونەوەکەی ئەمجارەمان لە نێوان نووسەر و ئامادەبووان کەشێک بۆ پرسیار و وەڵام لەسەر کۆمەڵە چیرۆکی شەدەی سوور رەخسا و کۆڕەکە بە گەڕم و گوڕی کۆتایی پێهات و، لە لایان بەڕێوبەرانی ئەنجومەنی دیالۆگ بۆ ڕێزلێنان لە نووسەر کتێبێک وەک دیاری پێشکەشی بەڕێزیان کرا.
جێی ئاماژەیە بۆ دانیشتنی مانگی داهاتووی "ئەنجومەنی دیالۆگ" بڕیارە پشک بخرێتە سەر کتێبی (بیابان تاتارها لە نووسینی"دینو بوتزاتی" بە وەرگێڕانی سروش حبیبی). و بیر و بۆچوونی ئەدیبان و هەستیاران وەربگیرێت. بۆیە لێرەوە بانگهێشتی سەرجەم هۆگران و ئەدەب دۆستان دەکەین کە لە دانیشتنەکەی مانگی داهاتووی ئێمەدا بەشداریتان هەبێت و کۆڕەکەمان ڕازاواتر و دەوڵەمەندتر بکەن.
"ئەنجومەن ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد"