تاريخ: ۱۳۹۵ پنج شنبه ۳۰ دي ساعت ۲۱:۱۱ بازدید: 1626      نظرات: 1      کد مطلب: 2887

نیشانه‌ی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری کرماشان به‌ شارام نازری درا


شارام نازری، مۆزیسیانی به‌ ناوبانگی کورد له‌ شاری کرماشان و له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئه‌م پارێزگایه‌ خه‌ڵات کرا.
به‌ ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای کرماشان وتی: بۆ یه‌که‌مین جار نیشانه‌ی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری کرماشان پێشکه‌شی شوالیه‌ی سترانی ئێران؛ مامۆستا شارام نازری کرا و ئه‌مه‌ش جێگه‌ی شانازییه‌.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئیبراهیم ڕه‌حیمی زه‌نگه‌نه‌ ڕایگه‌یاند: مامۆستا نازری له‌ سه‌رمایه‌کانی پارێزگاکه‌یه‌ و که‌سایه‌تی به‌ناوبانگی مۆسیقا له‌ ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ که‌ خزمه‌تێکی زۆری له‌ ڕێگای به‌رز کردنه‌وه‌ی مۆسیقای که‌لتووری وڵات ئه‌نجام داوه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌گه‌رچی مامۆستا نازری خه‌ڵاتی زۆر گه‌وره‌ی جیهانی هه‌یه‌، به‌ڵام ئێمه‌ش هه‌وڵمان دا بۆ ڕێزگرتن له‌ خزمه‌ته‌کانی، بۆ یه‌که‌مین جار نیشانی "فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر"ی کرماشانی پێشکه‌ش بکه‌ین.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای کرماشان، ڕوونیشی کرده‌وه‌: هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌، هه‌روه‌ها نیشانی "فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر"ی کرماشان به‌ مامۆستا حه‌میدڕه‌زا نه‌عیمی پێشه‌نگی بواری هونه‌ری شانۆ پێشکه‌ش کراوه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌م خه‌ڵاتانه‌ له‌ میانه‌ی یه‌که‌مین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی ئێتنیکه‌کان پێشه‌کش کرا. ئه‌م فستیڤاڵه‌ به‌ هه‌وڵی ئیداره‌ی گشتی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای کرماشان ڕۆژی ۳۰ی به‌فرانبار تا ۳ی ڕێبه‌ندان له‌ هۆڵی ئینتزاری کرماشان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

ناصری ۱۳۹۵/۱۱/۱
شعر روی تابلو غلط است و یک کلمه آن افتاده. اصل شعر:
زبان خامه ندارد سر بیان فراق
در شعر روی تابلو کلمه بیان نوشته نشده. این یک توهین است به نظر من

نظر خود را براي ما ارسال كنيد