تاريخ: ۱۴۰۱ شنبه ۲۴ ارديبهشت ساعت ۱۸:۲۰ بازدید: 875      نظرات: 0      کد مطلب: 18821

کێبەرکێی ١٠ گرووپی شانۆی کوردی لە هەفدەهەمین فێستیڤاڵی سەقز

خالند عجمی


بە پێی هەواڵیی هاژە، فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز دۆینێ هەینی ٢٣ی گوڵان بە بەشداری ١٠ گرووپی شانۆگەڕ لە شاری سەقز دەستی بەکار کرد.

هیوا ئەسەدبەیگی، دەبیری هەفدەهەمین فێستیواڵی شانۆی کوردی سەقز لەم بارەوە بە هەواڵنێری هاژەی گووت: لە فێستیڤاڵی ئەمساڵدا ١٠ بەرهەمی هونەری نمایش دەدرێن کە ٧ بەرهەم لە شارەکانی ڕۆژهەڵات و ٣ بەرهەمی تر لە لایان هونەرمەندانی باشوور و باکووری کوردستان نمایش دەکرێن.

ئەسەدبەیگی لەسەر کات و شێوازی بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵە ڕایگەیاند: ئەم پێشهاتە فەرهەنگییە بە ماوەی ٥ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و کارە هونەرییەکان لە سێ هۆڵی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشاد، کتێبخانەی گشتی و جەهادی کشت و کاڵ نمایش دەکرێن و هەر لەوێ لێکدانەوەیان بۆ دەکرێت.

دەبیری هەفدەهەمین فێستیواڵی شانۆی کوردی سەقز لەسەر ئەم بەرهەمانەی کە لەم فێستیڤاڵەدا بەشداریان کردووە، دەڵێت: کارە هونەرییەکانی "هێشتا قسەکان تەواو نەکردووە" بە دەرهێنەری (سەید فەرەیدوون ئەحمەدی و هوشیار قەوامی) لە سنە، "سیا ساڵ" بە دەرهێنەری پەرویز ئەحمەدی، "دیوار" بە دەرهێنەری (کیانووش محەممەدی) لە سەقز، "هاری" بە دەرهێنەری (ئەفشین خدری) بەرهەمی هاوبەشی سەقز و سنە، "دوورترین شاری جیهان" بە دەرهێنەری (سامانە میرزایی) لە ورمێ، "ئاژەڵ" بە دەرهێنەری (فەرزاد حەسەن میرزایی) و "جورئەت و حەقیقەت" بە دەرهێنەری (هادی بەهرامی) لە بانە ئەو بەرهەمانەی نێوخۆی وڵاتن کە لە فێستیڤاڵ نمایش دەکرێن.

هیوا ئەسەدبەیگی لەسەر کارە هونەرەییەکانی باکوور و باشووری کوردستان کە لە فێستیڤاڵی سەقز بەشدارن ئاماژەی بە ئەوە کردووە کە بەرهەمەکانی "شەوێک لە دۆزەخدا" لە هەولێر، "گێژن" لە کۆیە و مەم و زین لە باتمان لەگەڵ بەرهەمە هونەرییەکانی تر کێبەرکێیان دەبێت.

شایانی ئاماژەیە ئەم فێستیڤاڵە لە ڕێکەوتی ٢٣ی گوڵان هەتا ٢٧ی گوڵان بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠ میوانی نێوخۆیی و بیانی بەردەوام دەبێت و ڕۆژی سێ‌شەممە ٢٧ی گوڵان مەڕاسیمی کۆتایی فێستیڤال بە ناساندنی بەرهەمە سەرکەوتووەکان لە هۆڵی پەردیسی سینەمایی سەقز کۆتایی بە کارەکانی خۆی دەهێنێت.



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد