تاريخ: ۱۳۹۵ چهارشنبه ۲۹ دي ساعت ۱۰:۳۸ بازدید: 1473      نظرات: 0      کد مطلب: 2862
بۆ دەرباز بوون لە ترافیک؛

ئۆتۆمۆبیلی باڵنده‌ تا کۆتایی ٢٠١٧ تاقی دەبێتەوە

کارگێڕی باڵای ئەیرباس لە پلانی ئەو کۆمپانیا بۆ تاقی کردنەوەی ئۆتۆمۆبیلی باڵنده‌ لە ئەمساڵی زایینی هەواڵی دا.


بە ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، تام ئەندرۆس کارگێڕی باڵای  ئەیرباس لە کۆنفرانسی DLD لە موونیخ، هیوای خواست کە ئۆتۆمۆبیلی پەلەوەری یەک کەسی تا کۆتایی ساڵ تاقی ببێتەوە. گەڵاڵەی سەرەتایی ئۆتۆمۆبیلی باڵنده‌  Vahana ناویەتی و یەک کەسی و ئۆتۆماتە. ئەو کەرەسە بە بڕوای ئەیرباس رێگە چارەیەک بۆ دەرباز بوون لە ترافیکی شاری دێتە ئەژمار.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە شارەکان لە سەرتانسەری جیهاندا خەریکی گەشەیە و ئەو کۆمپانیایە پێش بینی دەکات تا ٢٠٣٠ ی زاینی لەسەدا ٦٠ ی حەشیمەتی جیهان ببێتە شارنشین.

هەر لەم پێناوەدا ئەو زلهێزە لە بواری چێ کردنی فڕۆکەوە خەریکی دروست کردنی سێ ڕێگەچارەی جیاوازە بۆ ترافیکی شاری کە هەر هەموویان پێوەندی بە گواستنەوە و هاتوچۆی ئاسمانەوە هەیە. ئۆتۆمۆبیلی باڵنده‌ی یەک کەسی، کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ گواستنەوەی شتی جیاواز و پاسە ئۆتۆماتەکان ڕێگەچارەکانی ئەیرباسن لەم بوارەدا.

ڕادین لایاسۆف بەرپرسی باڵای بەشی ئۆتۆمۆبیلی پەلەوەر لە ئەم کۆمپانیا دەڵێت: زۆرینەی تەکنۆلۆژیا پێویستەکان بۆ چێ کردنی ئەو ئامێرە گواستنەوە وەکوو باتری، مۆتۆر و بەشە ئۆتۆماتەکانی فڕۆکەکە تا ڕادەیەک تەواو بوونە.
هەروەها بڕیارە Vahana ئۆتۆمۆبیلێکی هاوبەش بێت

 




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد