بەپێی هەواڵیی هاژە، جێنشینی پۆلیسی ڕێگای پارێزگای کوردستان لە گیان لەدەست دانی سێ شارۆمەند لە ڕێگای سنە بۆ دیواندەرە هەواڵی دا.
سەرهەنگ حەمید عەبدولمەلیکی لەسەر چۆنییەتی ئەم ڕووداوە گوتی: ئەم پێکدادانە ئەمڕۆ هەینی لە ٣٣ کیلۆمیتریی ڕێگای سنە بۆ دیواندەرە لە نزیکی سێ ای خەلیفەترخان لە بەینی پێژۆ ٤٠٥ و ئامبوڵانسێک ڕووی داوە.
ناوبراو لەسەر خەسارەتی گیانیی ئەم ڕووداوە گوتی: دوو کەس لە سەرنشینانی پێژۆ ٤٠٥ لە کاتی ڕوودانی پێکدادانەکە گیانیان لەدەست داوە و یەکێکی تریان لە نەخۆشخانە گیانی بەخت کرد. شۆفیری ئامبوڵانس و سەرنشینی ماشێنەکەش لە نەخۆشخانە خەوێندراون.
ناوبراو لەسەر هۆکاری ئەم ڕووادوە ڕایگەیاند: هەر دوو ئۆتۆمبێلەکە بەرامبەر بە یەک هاتوون و خێرایی زۆر هۆکاری سەرەکیی ئەم پێکدادانە بووە.
شایانی ئاماژەیە مەودای ڕێگای سنە بۆ دیواندەرە ١٠٠ کیلۆمیترە و سێ ڕۆژ پێشتریش بەهۆی پێکدادان، دوو کەس گیانیان لەدەست داوە.