ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 26ی به‌فرانباری 1395ی هه‌تاوی به ئاماده‌بونی هونه‌رمه‌ندان و نوسه‌ران و هونه‌ردۆستان له هۆڵی ته‌وار له شاری سلێمانی ساڵیادی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد كه‌ریم كابان به‌رز رِاگیرا.
تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر كۆچی دوایی كه‌ریم كاباندا هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ران و هونه‌ردۆستانی له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا كۆكرده‌وه، سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانی كۆچكردو پاشانیش به هه‌ڵكردنی ژماره‌یه‌ك مۆم له‌لایه‌ن كه‌سوكاری كه‌ریم كابان و هومه‌رمه‌ندان ده‌ستی پێكرد،پاشان فه‌ره‌یدون دارتاش سه‌رۆكی تیپی مۆسیقای سلێمانی وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و وتی:"مامۆستا كه‌ریم كابان زۆر پابه‌ندی تیپی مۆسیقای سلێمانی بووه، قه‌ت نه‌مانبینیوه له كاره‌كه‌ی یان پرۆڤه‌دا دوا بكه‌وێت، ئه‌و له‌گه‌ڵ هونه‌ره‌كه‌یدا كه‌سێكی خاكی بوو".
له‌م مه‌راسیمه‌دا وتاری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له‌لایه‌ن نیاز نوری پێشكه‌شكرا و له به‌شێكی تریشدا وتاری حاكم قادر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێرِی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان خوێنرایه‌وه كه تیایدا دووباره سه‌ره‌خۆشی له خانه‌وه‌ده‌ی هونه‌رمه‌ند كرا و دووپاتی ڕێزلێنان له به‌رهه‌مه‌كانی كرایه‌وه كه به حورمه‌ته‌وه بۆ هه‌میشه ده‌ست به سنگه‌وه ده‌گرن بۆ كاره ناوازه‌كانی هونه‌رمه‌ند كه‌ریم كابان.
له كۆتایشدا به پێشكه‌شكردنی وتاری بنه‌ماڵه‌و خوێندنه‌وه‌ی هۆنراوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن باست حمه غه‌ریب و ئه‌حمه‌د محمه‌مه‌د و نیشاندانی فیلمێكی دۆكۆمێنتاری له‌سه‌ر ژیانی كه‌ریم كابان كۆتایی به مه‌راسیمه‌كه هات.
جێی باسە عەبدولكەریم جەلال مەحمود لە ٢٤/٢/١٩٢٧ لە گەڕەكی مەڵكەندی لە شاری سلێمانی لە دایك بووە، نازناوی كابان بۆ دایە گەورەی خانەوەدەكەیان دەگەڕێتەوە كە ژنێكی خانەدان بووە، باوكی هونەرمەند چایچی و دەفژەن و خاوەن دەنگێكی خۆشیش بوە، لە سەرەتای سییەكانەوە كەریم كابان چۆتە حوجرەو لەوێدا فێری خوێندەواری بوە،لە ١/٧/١٩٤٥ دا بۆ یەكەمجار گۆرانی ڕاستەوخۆ پێشكەش دەكات، لە ماوەی تەمەنیدا چەندین گۆرانی بە دەنگێكی ئەفسوناوی دەچڕێت، تا لە ئێوارەی 14-1-2016 بە یەكجاری ماڵئاوایی دەكات.