تاريخ: ۱۴۰۱ دوشنبه ۱۲ ارديبهشت ساعت ۱۳:۶ بازدید: 793      نظرات: 0      کد مطلب: 18563

لە چەمچەماڵ پیاوێک هاوسەرەکەی و سێ کەسی دیکە دەکوژێت


بەپێی پێگەی هەواڵیی هاژە، ئەمڕۆ دووشەممە، لە شارەدێی شۆڕشی سەر بە شارۆچكەی چەمچەماڵ، زاوایەک بە چەكەوە هێرش دەکاتە سەر ماڵە خەزووری چواركەسیان لێ دەکوژێت.
 
شەریف ڕەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ لەو بارەیەوە دەڵێت: بەیانی ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، لە گەڕەكی سەنگاوییەكانی شۆڕش لە چەمچەماڵ زاوایەک بە چەكەوە دەچێتە سەر ماڵی خەزووری و هاوسەرەكەی و سێ كەسی خێزانەكەی دەکوژێت.
ڕوونیشی كردەوە، كوژراوەكان برایەک و دوو خوشكن كە یەكێكیان هاوسەری خۆی بووە لەگەڵ كوڕێكی ۱٤ ساڵە، هەروەها ژنێكیش برینداربووە و ئێستا تەرمەكان لە سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵن.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد