تاريخ: ۱۴۰۱ يکشنبه ۱۱ ارديبهشت ساعت ۱۴:۵ بازدید: 966      نظرات: 1      کد مطلب: 18548

لە کۆتایى رەمەزان پەیڕەوی چەند خاڵێک بکە


1-  خواردنی ژەمی پارشێو: ژەمی پارشێو بە درێژایی مانگەكە زۆر گرنگە، بۆ كۆتا رۆژیش گرنگییەكەی زیاترە و نابێت پشتگوێ بخرێت، بۆ ئەوەی رۆژوەوان وزە و توانای پێویستی هەبێت و بتوانێت ئامادەكارییەكان بۆ جەژن ئەنجام بدات و خۆی ئامادە بكات.

2- خواردنێكی كەم بۆ ژەمی بەربانگ: باشترە لە كۆتا ڕۆژەكانی ڕەمەزاندا خواردنی سوك و كەم چەوری بخورێت، بۆ ئەوەی گەدە وردە وردە ڕابێتەوە بە سیستمی خواردنی ڕۆژانی ئاسایی، ئەویش خواردنی خۆراكی سوكە و تەندروستە لە ژەمی ئێواراندا.

3- خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو و شلەمەنی: خواردنەوەی زیاتر لە هەشت پەرداخ ئاو لە نێوان بەربانگ و پارشێو كۆتایی ڕەمەزاندا، وادەكات ڕۆژوەوان لە تینوی نەبێت و توشی گرفتی تەندروستی نەبێت.

4- گرنگی ڤیتامین و ماددە خۆراكییەكان: هەندێك كەس لەمانگی ڕەمەزاندا ڕێژەی ڤیتامین و ماددە خۆراكییە گرنگەكان لە لەشدا كەمدەكات، بۆیە باشترە لە كۆتایی مانگەكە گرنگی بە خواردنی میوە و سەوزە بدرێت، بەوەش لەش ماددە دژە ئۆكسیدەكانی دەست دەكەوێت و لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی گرفتە تەندروستییەكان پارێزراو دەبێت.

5- خەوی پێوست: ڕۆژانە ڕەمەزان هەندێك كەس بەهۆی پارشێو كردنەوە گرفتی كەمخەویان هەبووە، بۆیە پێویستە لە ڕۆژەكانی كۆتایدا خەو ڕێبكرێتەوە و كەسی ئاسایی ڕۆژانە هەشت كاتژمێر بخەوێت.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

نادر محمد استی ۱۴۰۱/۲/۱۱
عالی بود واقعا

نظر خود را براي ما ارسال كنيد