تاريخ: ۱۴۰۱ پنج شنبه ۸ ارديبهشت ساعت ۲۲:۵۲ بازدید: 1446      نظرات: 0      کد مطلب: 18516

یەكەم وڵاتی جیهان پێدانی پێكوتەی کڕۆنای ڕاگرت


بە پێی هەواڵی هاژە، دۆینێ پێنجشەممە ٨ی بانەمەڕ / ٢٨ی ئاپریل وڵاتی دانماڕک بەفەرمی پێدانی پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی کڕۆنای ڕاگرت و ڕایگەیاند كە پەتای کڕۆنا بە تەواوی لەژێر كۆنتڕۆڵ دایە.

دوای ئەوەی تەندروستی حكومەتی دانماڕک ڕایگەیاند پەتای کڕۆنا لەژێر كۆنترۆڵ دایە، دانماڕك یەكەم وڵاتی جیهان بووە کە بە فەرمی پێدانی پێكوتەی دژە کڕۆنای ڕابگرێت.

تەندروستیی وڵاتی دانماڕک ئاماژەی بەوە كردووە كە لە ڕێکەوتی ٢٥ی بانەمەڕ / ١٥ی مەی بەرنامەی پێدانی پێكوتە بە یەكجاری ڕادەگرێت.

شایانی ئاماژەیە کە دەوڵەتی دانماڕک لە ڕێکەوتی ١ی فێورییەی ٢٠٢٢ی زایینی / ١٢ی ڕێبەندان هەموو ئاستەنگەکانی بەر دەم نەخۆشی کڕۆنای لابرد و ڕایگەیاند کە لێدانی ماسک، نیشاندانی کارتی لێدانی پێکوتە و بەڵگەی تێستی نێگەتیڤی کڕۆنا پێویست نییە و لەمە بەدوا گرتنی بۆنە و میواندارییەکان ڕێگە پێدراوە.

مەتە فرێدریکس وەزیری تەندرووستی دانماڕک پێکوتە کردنی زۆربەی خەڵکی ئەم وڵاتە و شەپۆلی نزمی ئەم نەخۆشی‌یەی لە هۆکارە سەرەکییەکانی لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم کڕۆنا ڕاگەیاندووە.

لە ئێستادا دەوڵەتی دانماڕک نەخۆشی کڕۆنای لە پێڕستی "نەخۆشییەکانی مەترسیداری کۆمەڵی" دەرهێناوە.

ئەوەی جێگای باسە دانماڕک جارێکی تریش لەمانگی سێپتامبەر یاساکانی تایبەت بە نەخۆشی کڕۆنای لابردبوو، بەڵام بە هۆی پەرەسەندنی دووبارەی ئەم نەخۆشییە و زیادبوونی گیرۆدەبووان، ناچار بوو یاساکانی پێشوو ڕەچاو بکاتەوە.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد